عەلی حەمەساڵح: پشكی هەرێم لە بودجەی ئەمساڵدا گەورەترین بڕە لە مێژووی حوکمڕانیی هەرێمدا

عەلی حەمەساڵح

عەلی حەمەساڵح رایدەگەیەنێت، پشكی هەرێم لە بودجەی ئەمساڵدا گەورەترین بڕە لە مێژووی حوکمڕانیی هەرێمدا و دەشڵێت، هەرێمی نیوەی داهاتە فیدراڵییەکان و کۆی داهاتە نا فیدراڵییەکانیشی بۆ دەمێنێتەوە.

عەلی حەمەساڵح، پەرلەمانتاری دەستلەكاركێشاوەی پەرلەمانی كوردستان رایگەیاند، لە پرۆژەیاسای بودجەی عێراقدا پارەی تەرخانکراو بۆ هەرێمی کوردستان بریتییە لە 16 ترلیۆن و 609 ملیار و 693 ملیۆن و 162 هەزار دینار.

دەشڵێت، “ئەمەش گەورەترین بڕە پارەیە لە مێژووی حوکمڕانی هەرێمدا. ئەم پارەیە بۆ مووچە، خەرجی بەکاربردن و پرۆژەیە”.

جگە لەو پشكە هەرێمی کوردستان نیوەی داهاتە فیدراڵییەکان و کۆی داهاتە نافیدراڵییەکانی بۆ دەمێنێتەوە، کە یەک ترلیۆن دینار زیاترە، وەك ئەوەی عەلی حەمەساڵح ئاماژەی پێداوە.

ئەوەش دەخاتەڕوو، خەرجیی نەوت لەم پارە نادرێت. سەرەڕای ئەوەی ئەو پارەیەی بۆ هەرێم تەرخانکراوە نزیکەی دوو هێندە و نیوی ئەو پارەیەیە لە داهاتی نەوت بەدەستدێت.

بابەتی پێشتر

پشكی هەرێم لە بودجەی ئەمساڵی عێراق زیاتر لە 16.5 ترلیۆن دینارە

بابەتی دواتر

بەکارهێنانی ئەنتیبایۆتیک "دژە زیندەکان" کەمبووەتەوە و بڵاوبوونەوەی کۆرۆنا بە هۆکار دادەنرێت

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

شەنگال.. بومەلەرزە روویدا

بومەلەرزەیەك بە گوڕی 2.2 پلە بە پێوەری رێختەر لە سنووری قەزای شەنگال روویدا. میدیاكانی عێراق بڵاویانكردەوە، كاتژمێر 3:45…
Total
0
Share