(ڤیدیۆ) یوڤانتۆس بە بردنەوەی لە ئاتالانتا جامی ئیتاڵیای بەدەستهێنا

ئەمشەو، چوارشەممە یاری کۆتایی جامی ئیتاڵیا ئەنجامدرا و یانەی یوڤانتۆس بەبردنەوەی لە ئاتالانتا بێرگامۆ جامەکەی بەرزکردەوە.

ڕوبەڕووبوونەوەی کۆتایی “کۆپا ئیتاڵیا” لەنێوان یانەکانی یوڤانتۆس و ئاتالانتا بێرگامۆ لە “ماپی ستادیەم” ئەنجامدرا، ئەستێرەکانی پێرلۆ بە ئەنجامی دوو گۆڵ بەرامبەر گۆڵێک بردنەوەیان تۆمارکرد.

گۆڵەکەی ئاتالانتا لە خولەکی 41 لەلایەن ڕوسلان مالینۆڤیسکی، گۆڵەکانی بیانکۆنێری لە خولەکەکانی 31 و 73 لەلایەن دیان کولۆسێڤیسکی و فیدریکۆ کیێزاوە تۆمارکران.

https://streamable.com/q01e9e

بەپێی ئەنجامە تۆمارکراوەکە، ئەستێرەکانی “لاڤیکیا سنیۆرا” توانیان قەرەبووی شکستەکانی ئەم وەرزەیان لە خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا و خولی پلە یەکی ئیتاڵیا بکەنەوە و نازناوێکی ناوخۆیی گەورەی ئیتاڵیا مسۆگەربکەن.

نازناوی کۆپا ئیتاڵیای 2021 بۆ یانەی یوڤانتۆس ژمارە 14یە لە مێژوویاندا بەدەستیدەهێنن.

بابەتی پێشتر

کریستاڵ پاڵاس 1-3 ئارسیناڵ

بابەتی دواتر

عێراق قەدەغەی هاتوچۆی تەواوەتی ڕۆژانی هەینی و شەممەی هەڵوەشاندەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share