نەخۆشخانەی شەهید هەژار لە كەلار بڵاویكردووەتەوە، دوا نیوەڕۆی رۆژی یەكشەممە، لە ڕووداوێكی كتوپڕدا باوكێك كە كارمەندی تەندروستیی نەخۆشخانەكەیە ئاگاداركرایەوە كە منداڵە یەك ساڵ و نیوەكەی لە ئاوێكدا خنكاوە.
لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، لەدوای گەیاندنی بۆ نەخۆشخانەی فریاكەوتن، دەستبەجێ كاری پێویستی پزیشكی بۆ ئەنجامدراو و
خۆشبەختانە توانرا ژیانی رزگاربكرێت و لە ئێستادا تەندروستی جێگیرە و نەخۆشخانەی جێهێشتووە.