لقی سلێمانی یەكێتیی وەبەرهێنەران: لە سلێمانی یاسا و دادگا هەیە و ڕێكاری پێویست گیراوەتە بەر

لقی سلێمانی یەكێتیی وەبەرهێنەرانی كوردستان روونكردنەوەیەك بڵاودەكاتەوە و جەختدەكاتەوە كەسانی نابەرپرس و هەلپەرست بە ناوی لقی سلێمانی یەكێتیی وەبەرهێنەرانی كوردستانەوە بەیاننامە بڵاودەكەنەوە لێرەوە رایدەگەیەنین كە شاری سلێمانی ئارامە و ئەوانەشی فوو لە ئاگری ناكۆكی و ناهەمواری دەكەن و دڵیان بەوە خۆشە بە رووداوێك شار سەروو ژێربكەن خەیاڵیان خاوە لەم شارەدا یاسا و دادگا هەیە و ڕێكاری پێویستیش گیراوەتە بەر.

بەپێی راگەیەندراوێكی لقی سلێمانی یەكێتیی وەبەرهێنەرانی كوردستان كە وێنەیەكی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا كەوتووە و تێیدا هاتووە، “لە كاتێكدا، ئێمە تاوتوێی نووسینی راگەیەنراوێكی ناڕەزایی خۆمان سەبارەت بەو رووداوەی ئەمڕۆی پڕۆژەی شاری دایك دەكرد، كەسانی نابەرپرس و هەلپەرست و میدیای بێ مۆراڵ و بێ پرس، دێن بە ناوی لقی سلێمانی یەكێتیی وەبەرهێنەرانی كوردستانەوە راگەیەنراو بڵاودەكەنەوە و خەشم و قینی خۆیان دەرهەق بەم شارە و ئارامییەكەی هەڵدەرێژن و راگەیەنراو تەخشان دەكەن و میدیای پێ جۆش دەدەن و دەروونی هاوڵاتییانی ئەم شارە لەم مانگە پیرۆزەدا سەربار لە ترس و دڵەراوكێ دەكەن.

لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، ئێمە لقی سلێمانی یەكێتیی وەبەرهێنەرانی كوردستان سەر لەبەری ئەو راگەیەنراوەی لە بەشێك لە میدیاكان بڵاوبووەتەوە ڕەتدەكەینەوە و شاریش ئارامە و ئەوانەشی فوو لە ئاگری ناكۆكی و ناهەمواری دەكەن و دڵیان بەوە خۆشە بە ڕووداوێك شار سەروو ژێربكەن خەیاڵیان خاوە، لەم شارەدا یاسا و دادگا هەیە و ڕێكاری پێویستیش گیراوەتە بەر.

بابەتی پێشتر

مۆنزا 0-2 لازیۆ

بابەتی دواتر

(ڤیدیۆ) نیوکاسڵ بەسەر مان یونایتددا سەرکەوت و پلەی سێیەمی لێسەند

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share