دوایین لێدوانی حكومەتی بەریتانیا لەبارەی ناردنی كۆچبەران بۆ رواندا

سوێلا براڤەرمان وەزیری ناوخۆی بەریتانیا، نوێترین بۆچوونی فەرمیی وڵاتەكەی لەبارەی ناردنی كۆچبەران بۆ رواندا ئاشكراكرد و دەڵێت، “شوێنێكی خراپ نییە”.

لە لێدوانێكدا لەبارەی پێداگیریكردنی حكومەتی بەریتانیا لەسەر ناردنی كۆچبەران بۆ رواندا و دوایین بڕیاری سەبارەت بەو دۆسیەیە، سوێلا براڤەرمان وەزیری ناوخۆی ئەو وڵاتە وتی، “رواندا شوێنێكی خراپ نییە بۆ مانەوەی ئەو كۆچبەرانەی بە نایاسایی دێنە شانشینی یەكگرتوو”.

لێدوانەكەی سوێلا براڤەرمان دوای ئەوە دێت، لە رۆژانی رابردوودا سەردانی رواندای كرد و لەگەڵ دەسەڵاتدارانی ئەو وڵاتەدا تاوتوێی رێككەوتنی هاوبەشی نێوان بەریتانیا و رواندای كرد، لەپێناو ناردنی كۆچبەرانی نایاسایی لە بەریتانیاوە بۆ وڵاتە ئەفریقییەكە.

بابەتی پێشتر

زانكۆی سلێمانی ئاگادارییەك ئاراستەی خوازیارانی خوێندنی باڵا دەكات

بابەتی دواتر

وتەبێژی حكومەتی عێراق راگەیەندراوێكی لەبارەی پڕۆژە بودجەوە بڵاوكردەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share