وێنە.. “کەشتیی تیمساحەکان” جیهانی سەرسامکردووە

دیمەنی تیمساحێکی مێیە کە دەیان بێچووی خستووەتە سەر پشتی خۆی، لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا سەرنجی خەڵکێکی زۆری بەلای خۆیدا ڕاکێشاوە.

وێنەکان لەلایەن دریتمان موکرجی فۆتۆگرافەری گیانەوەرە کێوییەکانەوە گیراون لە هیندستان.

دایکەکە لە جۆری جافیل-ە و تیمساحێکی دەگمەنی هیندییە، بەپێی سەرژمێرییەکان تەنیا 200 تیمساح لەو جۆرە ماون.

دریتمان لەبارەی وێنەکانییەوە ڕوونیکردووەتەوە، “من هونەرمەند نیم، هونەرمەند وێنەی ژیانی ئاژەڵان دەگرێت تاکو بە ئامانجێکی هونەری بگات، لە کاتێکدا من بۆ گەیاندنی ڕووداوێک یان ئامانجێکی زانستی وێنەکانم دەگرم”.

وێنەگرەکە ئاماژەی بەوە داوە، چەندین هەفتە لە ڕۆخی ئەو گۆمەدا خۆی ماتداوە، تاکو بتوانێت ئەو وێنانە بگرێت.

 

بابەتی پێشتر

بە تەمەنێکی بچووکەوە باشترین یاریزانی شەتڕەنجە

بابەتی دواتر

جارێكی دیكە گەشتەكانی فڕۆكەخانەی سلێمانی ڕاگیران

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share