(ڤیدیۆ) بەرشلۆنە لە سەرکەوتنەکانی بەردەوامە و جیاوازییەکەی کردە (15)

لە چێوەی یارییەکانی هەفتەی (27)ی خولی پله‌ یه‌کی ئیسپانیا، یانه‌ی بەرشلۆنە لە دەرەوەی یاریگای خۆیدا بردنەوەی به‌رامبه‌ر ئێڵچی تۆمارکرد.

ئه‌مشه‌و شه‌ممه‌، یانه‌ی بەرشلۆنە له‌ یاریگای “مانوێل مارتینێز ڤالێرۆ” بووە میوانی ئیڵچی.

یارییەکە بە ئەنجامی چوار گۆڵی بێبەرامبەر لە بەرژەوەندیی ئەستێرەکانی چاڤی هێرناندێز کۆتاییهات.

گۆڵەکانی “ئازولگرانا” لە خولەکەکانی 20، 56، 66، 70 لەلایەن ڕۆبێرت لیڤاندۆڤسکی (دوو گۆڵ)، ئانسو فاتی، فیران تۆرێسەوە تۆمارکران.

بەم بردنەوەیە، یانه‌ی بەرشلۆنە ژمارەی خاڵەکانی گەیاندە‌ (71) و بە جیاوازی (15) خاڵ پێش ڕیاڵ مەدریدی ڕکابەری کەوت، لە هەمان کاتدا لە لووتکەی ڕیزبه‌ندیی یانه‌کانی “لالیگا” هاوشێوەی هەفتەکانی پێشوو بەردەوامبوو.

بابەتی پێشتر

پەرلەمانتارێك: سۆمۆ نەوتی هەرێم بفرۆشێت مووچە لەكاتی خۆیدا دەدرێت و دەتوانرێت پلەبەرزكردنەوە دەستپێبكاتەوە

بابەتی دواتر

هاوشێوەی رەیان مەغریبی، منداڵێكی تەمەن 8 ساڵ كەوتە ناو بیرێكەوە و خنكا

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئیریکسن له‌ ئینته‌رمیلان کۆتاییهاتووه‌ و زه‌به‌لاحێکی دیکه‌ داوایکردووه‌

یاریزانی دانیمارکی یانه‌ی ئینته‌رمیلان، کریستیان ئیریکسن نه‌یتوانیوه‌ ڕه‌زامه‌ندی ئه‌نتۆنیۆ کۆنتی ڕاهێنه‌ر به‌ده‌ستبهێنێت و له‌ گواستنه‌وه‌کانی داهاتوودا ڕه‌وانه‌ی یانه‌یه‌کی…
Total
0
Share