ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە بومەلەرزەیەك لە باشووری عێراق روویدا.
بەپێی راگەیەندراوی دەستەی گشتیی كەشناسی و بومەلەرزەزانی لە وەزارەتی گواستنەوەی عێراق كە كەمێك لەمەوبەر بڵاویكردەوە، بومەلەرزەكە بە گوڕی 3.4 پلە بە پێوەری رێختەر بووە و لە پارێزگای واستی داوە.
دەستەی گشتیی كەشناسی و بومەلەرزەزانی لە راگەیەندراوەكەیدا دەڵێت، “چەقی بومەلەرزەكە شاری نوعمانییەی سەر بە پارێزگای واست بووە و دواتر زانیاریی زیاتر لەبارەیەوە بڵاودەكەینەوە”.