ڕیاڵ مەدرید چۆن خۆی نوێ دەکاتەوە؟

سەرچاوەکانی هەواڵ ئاماژە بە گۆڕانکاریی گەورە لە هەردوو پێگەی ڕاهێنەر و هێرشبەری یانەی ڕیاڵ مەدرید دەکەن.

ڕۆژنامەی “ئەی ئێس”ی ئیسپانی لە زاری سەرچاوە ناوخۆییەکانی یانەی ڕیاڵ مەدریدەوە ئاشکرایکردووە، کە فلۆرنتینۆ پێرێزی سەرۆکی یانە باوەڕی بە بەردەوامبوونی کارلۆ ئەنچیلۆتی نییە، ئەنجوومەنی کارگێڕی پێشنیازی ڕائول گۆنزالێس-یان کردووە وەک ڕاهێنەری پێکهاتەی یەکەم، بەڵام پێرێز خواستی لەسەر ماوریسیۆ پۆچتینۆی ئەرجەنتینی و ڕاهێنەری پێشووی تۆتنهام و پاریس سان جێرمانە.

لەلایەکی دیکەوە، ئیدارەی “مێرەنگی” سەرنجیان خستووەتەسەر تواناکانی گۆنسالۆ ڕامۆس، هێرشبەری پۆرتوگالی یانەی بەنفیکا و پێیانوایە، بەکارخستنی (100) ملیۆن یورۆ لە گواستنەوەی ئەم هێرشبەرەدا، باشترە لە بەکارخستنی هەمان بڕ لە گواستنەوەی جوود بێلینگهامی ناوەندکاری یانەی بوروسیا دۆرتمۆند.

بابەتی پێشتر

لە 10 رۆژی یەکەمی مانگی رەمەزاندا چەند عەمرەکار چوونەتە سعودیە؟

بابەتی دواتر

تین هاگ بۆ (5) یاریزانی مان یونایتد: فریای ڕاشفۆرد بکەون

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share