مباپێ نهێنییەکی لە ژووری جلگۆڕینەلان درکاندووە

ئەستێرەی فەرەنسی یانەی پاریس سان جێرمان، کیلیان مباپێ دووپاتیکردووەتەوە، وەرزێکی دیکەش لە خولی فەرەنسا بەردەوامدەبێت.

ڕۆژنامەکانی “بێلد سپۆرت”، “ئەی ئێس”، “مارکا” و چەندین سەرچاوەی دیکە لە ئێزگەی کادینا سێری ئیسپانییەوە بڵاویانکردووەتەوە، کیلیان مباپێ لە ژووری جلگۆڕینەکان بە هاوڕێکانی وتووە، “وەرزێکی دیکەش لە خولی فەرەنسا بەردەوام دەبم”.

بەڕێوەبەرانی یانەی شاهانە لە دوایین هەوڵەکان بۆ گواستنەوەی ئاسکە فەرەنسییەکە، ئامادەنەبوون بڕی 150 ملیۆن یورۆ بەشێوەی کاش پێشکەشی پاریس سان جێرمان بکەن، لەبەرامبەردا ناسڕ خلێفی و هاوکارانی پێیانڕاگەیاندووە، کە دەستبەرداری نابن و ڕێگەی پێدەدەن هاوینی 2022 بێبەرامبەر ڕوو لە یانەیەکی دیکە بکات.

ڕۆژنامەی مارکا لەو بارەیەوە جەختیکردووەتەوە، ئیدارەی یانەی شاهانە هەوڵەکانیان بۆ هالاند ڕاوەستاندووە، بڕیاریانداوە هەوڵەکانیان بۆ گواستنەوەی ئێرلینگ هالاند دەستپێبکەنەوە.

بابەتی پێشتر

نەناردن ڕێكاری بەدواوەیە.. وەزارەتی دارایی داوای ژمێرەی كۆتایی 2020 دەكات

بابەتی دواتر

بە موعجیزە لە مردن ڕزگاریبووە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share