خۆشتنەکەی کریستیانۆ نزیکی ملیارێکی کۆکردەوە !

کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ، ئەفسانەی زیندووی یانەی مانچستەر یونایتد لە لایڤێکی تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام، 677 هەزار بینەر لە خولەکێکدا کۆدەکاتەوە.

دووشەممەی ڕابردوو، “دۆنی پۆرتوگال” لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئینستگرام لایڤێکی بۆ هەوادارانی کردەوە، تیایدا نمایشی ماسولکەکانی جەستەی دەکات و بەشێوەیەکی نیمچە ڕووت دووش دەکات.

لایڤی یاریزانە ئەفسانەییەکە سەدایەکی بەهێزی دایەوە و 677 هەزار بینەری لە خولەکێکدا کۆکردەوە، کە ئەوەش ڕیکۆردێکی جیهانییە لەسەر ئاستی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان، بەوپێیەی تاوەکو ئێستا هیچ وەرزشکارێک نەیتوانیوە ئەو ڕێژە بینەرە لە خولەکێکدا کۆبکاتەوە.

ئینستگرامی کریستیانۆ 407 ملیۆن فۆڵۆوەری هەیە، بەرزترین ڕێژەی هەواداری هەیە لەسەر ئاستی وەرزشکاران و کەسایەتییە ناودارەکان.

ئەستێرەکەی مادێرا بەم جوڵەیە دەیەوێت بیسەلمێنێت، لەسەر ئاستی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان یەکەمە لە جیهاندا.

بابەتی پێشتر

ئەو داوەرەی ژیانی لە بەرشلۆنە تاڵکردووە

بابەتی دواتر

كوردێكی ئاوارەبووی ئۆكرانیا: دۆخمان زۆر خراپە و نوێنەرایەتیی حكومەتی هەرێم ‏وەڵاممان ناداتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

(ڤیدیۆ) چێڵسی دێربیی له‌نده‌نی برده‌وه‌ و له ‌لوتکه‌ی پریمه‌رلیگدا جێگیربوو

یانه‌ی چێڵسی ئینگلیزی له‌چێوه‌ی ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌کانی هه‌فته‌ی پێنجه‌می پریمه‌رلیگ، دێربی له‌نده‌نی به‌رامبه‌ر تۆتنهام ئه‌نجامدا و بردنه‌وه‌یه‌کی گه‌وره‌ی تۆمارکرد. ئه‌مشه‌و…
زیاتر ببینە

باوکی فاتی قەوماندی

ئەو قسانەى باوکی فاتی لە چاوپێکەوتنێکدا کردوونی ، بەتەواوی کوڕەکەى لە بەرشلۆنە دووردەخاتەوە. باوکی فاتی ڕەخنەى توندی ئاڕاستەى…
Total
0
Share