نازم عەبدوڵا: بۆ جەژن نرخی مریشک بەرزنابێتەوە

سەرۆكی كۆمەڵەی كێڵگە پەلەوەرییەكان، رایگەیاند، “بۆ جەژن نرخی مریشک بەرزنابێتەوە”.

نازم عەبدوڵا، سەرۆكی كۆمەڵەی كێڵگە پەلەوەرییەكان لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، “ئێستا نرخی کیلۆیەک مریشک لە هۆڵەکانی پەلەوەر لەنێوان دوو هەزار و 750 دینار بۆ دوو هەزار و 850 دینارە و بۆ جەژنی رەمەزانیش پێشبینیی بەرزبوونەوەی نرخەکەی ناکرێت”.

وتیشی، “تێچووی بەرهەمهێنانی کیلۆیەک مریشک دوو هەزار و 600 دینارە بەوپێیەش ئەو نرخەی ئێستا بە بەرزبوونەوە هەژمار ناکرێت و لەچاو کاڵاکانی دیکە بەرزنەبووەتەوە”.

باسی لەوەشکرد، “پێویستە حکومەت نرخێکی جێگیر بۆ مریشک دابنێت کە بەجۆرێک بێت نە خاوەن کێڵگە پەلەوەرییەکان و نە هاوڵاتییانیش زیانمەند نەبن”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سەعدی پیرە: داستانی پردێ داستانی راکردنی هەندێک هێز بوو لە سنووری مەلا عەبدوڵا

وتەبێژی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، لەمیانەی کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا لە وەڵامی پرسیارێکدا لەبارەی دیاریکردنی رۆژی هەڵبژاردن و پەیوەندی بەوەی بەناوی…
زیاتر ببینە

باڵامبۆ محەمەد: پارتی شكستیهێنا لە دەستگیركردنی خورشید هەركی، هەوڵیشیدا یەكێتی شكستبهێنێت لە چەسپاندنی یاسا

ئەندامێكی خولی پێنجەمی پەرلەمانی كوردستان رایدەگەیەنێت، پارتی و هێزە چەكدارەكانیان شكستیانهێنا لە رووبەڕووبوونەوەی خورشید هەركی و چەسپاندی یاسا،…
Total
0
Share