توركیا ئەندامبوونی فینلەندای لە ناتۆ پەسەندكرد

پەرلەمانی توركیا رەزامەندیی دەربڕی لەسەر بڕیاری بە ئەندامبوونی فینلەندا لە رێكخراوی هاوپەیمانیی باكووری ئەتڵەنتیك”ناتۆ”دا.

میدیاكانی ئەو وڵاتە بڵاویانكردووەتەوە، پەرلەمانی توركیا بە كۆی دەنگ بڕیارەكەی پەسەندكردووە، ئەوەش دوای ئەوەی رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆك كۆماری توركیا رەزامەندیی خۆی بۆ ئەو پرسە نیشاندابوو.

هاوكات ینس ستۆڵتنبێرگ، سكرتێری گشتیی ناتۆ، پێشوازی لە بڕیارەكەی توركیا كرد بۆ دەربڕینی رەزامەندیی بە ئەندامبونی فینلاند لە ناتۆدا.

لەلایەكی دیكەوە، سەرۆكی فینلەندا سوپاسی وڵاتانی ئەندام لە رێكخراوەكە كرد بۆ ئەندامبوونی فینلەندا لە رێكخراوی ناتۆدا.

بابەتی پێشتر

كەشناسیی هەرێم: پلەكانی گەرما نزیك دەبنەوە لە سفر

بابەتی دواتر

پەرلەمانتارێك: بەغداد نەوت هەناردەبكات دەبێت بودجەی پەرەپێدانی پارێزگاكان بۆ هەرێم بنێرێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share