(ڤیدیۆ) بەرشلۆنە بردنەوەیەکی گرنگی بەرانبەر سۆسیداد تۆمارکرد

بردنەوەی بەرشلۆنە لە ڕیاڵ سۆسیداد، ئەتلەتیکۆ مەدریدی گەڕاندەوە لوتکەی لالیگا

ئەمشەو، چوارشەممە لە چوارچێوەی ڕوبەڕوبوونەوەکانی هەفتەی 19ی پێشخراوی خولی پلە یەکی ئیسپانیا، یانەی بەرشلۆنە لە یاریگای خۆیدا بە ئەنجامی دوو گۆڵ بەرانبەر گۆڵێک بردنەوەی بەرانبەر ڕیاڵ سۆسیداد تۆمارکرد.

ئەمشەو بارسا لە یاریگای کامپ نو میوانداری یانەی سۆسیدادی کرد و کەتەلۆنییەکان بەهێزەوە گەڕانەوە و بردنەوەیەکی گرنگیان تۆمارکرد.

لە سەرەتاکانی تایمی یەکەم ئەستێرە باسکییەکان توانیان باڵادەستی نیشانبدەن، لە خولەکی 27 ویلیان جوزێ گۆڵی یەکەمی تۆمارکرد.

کاردانەوەی بەرشلۆنە خێرابوو، لە خولەکی 31 جۆردی ئەلبا گۆڵی یەکسانکردنەوە و لە خولەکی 43 فرینکی دی یۆنگ گۆڵی دووەم و پێشەنگیان تۆمارکرد و ئەو تایمە (2-1) کۆتاییهات.

https://streamable.com/5w44m3

لە تایمی دووەمدا هەردوو یانە هاوسەنگی بە ئاستیانەوە دیاربوو، سەرەڕای چەندین هەلی تۆمارکردنی گۆڵ، بەڵام هێرشبەران سەرکەوتوو نەبوون لە دروستکردنی گۆڕانکاری و یارییەکە بە ئەنجامی تایمی یەکەم کۆتاییهات.

بەپێی ئەنجامە تۆمارکراوەکە، بەرشلۆنە بە (20) خاڵ پلەی پێنجەمی ڕیزبەندی یانەکانی لالیگای گرت و یانەی ڕیاڵ سۆسیداد لە پلەی یەکەمەوە بۆ دووەم دابەزی، لە ئێستادا یانە ناودارەکەی باسک هاوشانی ئەتلەتیکۆی یەکەم و ڕیاڵ مەدریدی سێیەم خاوەنی 26 خاڵە.

بابەتی پێشتر

(ڤیدیۆ) لیڤەرپوڵ لە کۆتا ساتدا تۆتنهامی کوتا بەزەویدا و لوتکەی پریمەرلیگی گرتەوە

بابەتی دواتر

پاریس سانت جێرمان 2-0 لۆریان

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

داهاتووی مباپی بەچی دەگات؟

داهاتووی مباپی کێشەى گەورەى ئیدارەى یانەى پاریس سانجێرمانەو نایانەوێت یاریزانەکە بەرەو مەدرید هەنگاو بنێت. وەرزی رابردوو مباپی گرێبەستەکەى…
زیاتر ببینە

کلۆپ چاوەڕوانی وەڵامی شێرەکەی مەغریبە

یۆرگن کلۆپ، ڕاهێنەری یانەی لیڤەرپوڵ لەگەڵ لێپرسراوی کارەکانی سوفیان ئەمرابتی مەغریبی کۆبوونەوەی کردووە، بەتایبەتیش پەیوەندیی تەلەفۆنی لەگەڵ یاریزانەکەدا…
Total
0
Share