ئانی دێلگۆ، سه‌رۆكی شاره‌وانیی پاریس به گاڵته‌جاڕییه‌وه باسی له تۆمه‌تباركردنی كرد به شكاندنی یاسا له‌ڕێی دامه‌زراندنی ژماره‌یه‌ك زۆر له ژن، له پۆسته باڵاكانی پاریس‌دا.
له ساڵی 2018دا له پاریس و له‌ژێر فه‌رمانی ئانی دێلگۆ 21 ژن و پێنج پیاو له پۆسته باڵاكان داندران، ئه‌وه‌ش به پێشێلكردنی یاسایه‌ك داده‌ندرێت كه له ساڵی 2013 له فه‌ڕه‌نسا ده‌ركراوه بۆ ڕاگرتنی هاوسه‌نگیی ڕه‌گه‌زی له دامه‌زراندندا.
به‌هۆی دامه‌زراندنی ژنێكی زۆره‌وه، له نوێترین هه‌نگاویشدا، وه‌زاره‌تی خزمه‌تگوزاریی گشتیی فه‌ڕه‌نسا، به بڕی 90 هه‌زار یۆرۆ ئه‌نجومه‌نی شاری پاریسی سزادا، له‌وباره‌یه‌وه ژنه سه‌رۆك شاره‌وانییه‌كه‌ی پاریس وتی، “دڵخۆشم كه ئه‌وه ڕابگه‌یه‌نم سزایان داوین”.
ئانی ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه، “ئه‌و سزای داراییه، كارێكی زۆر نابه‌جێیه و نابه‌رپرسانه و مه‌ترسیداره”.
به‌گوێره‌ی ئه‌و یاسایه‌ی له ساڵی 2013 ده‌ركراوه، نابێت دامه‌زراندن بۆ پۆسته كارگێڕییه‌كان له كه‌رتی گشتیدا زیاتر له 60%ی له یه‌ك ڕه‌گه‌ز بێت، به‌ڵام زنجیره دامه‌زراندنه‌كانی ئانی دێلگۆ به‌جۆرێكه 69%ی ژن بووه.
وه‌زاره‌ته فه‌ڕه‌نسییه‌كه، بانگێشتی ئانی- ی كردووه بۆ ئه‌وه‌ی بۆیان ڕوون بكاته‌وه، هۆكاری ئه‌و ژماره زۆره‌ی دامه‌زراندنی ژن چییه.