سیرۆم هۆکارێکی سەرەکی بۆ درەوشانەوەی پێست

ئەلفا هایدرۆکسی ئەسیدی پێست یەکێکە لەگرنگترین پێکهاتەکانی پاراستن و هێشتنەوەی پێستی ڕوخسار بە دروشاوەیی، سوودەکانی ئەو پێکهاتەیە زۆرن لەگرنگترینیان لابردنی خانە مردووەکانی پێستی ڕوخسارە.

پێکهاتەی ئەلفا هایدرۆکسی ئەسیدی پێست، چ وەک کرێم یان وەک قەترە، وا لە پێست دەکات زیاتر بدرەوشێتەوە و سەلامەتی و تەندروستیی پێست دەپارێزێت.

سودەکانی ئەلفا هایدرۆکسی ئەسید بۆ پاراستنی پێست چین؟

ئەو پێکهاتەیە زیاتر کاریگەرییەکانی لەسەر ڕووی دەرەوەی پێست دەردەکەوێت و کار لە ڕووکاری یەکەمی پێست دەکات، وادەکات پێستی ڕوخسار نەرم و درەوشاوەبێت لەگەڵ ڕەنگێکی ڕووناک لە ڕوخساردا، ئەوەش لەڕێگەی لابردنی ئەو بەش و خانە مردوو و زاینبەرکەوتووانەی سەر ڕووی پێست.

هەروەها ڕێژەی کۆلاجین لە پێستدا دەپارێزێت، کاریگەریی لەسەر کەمکردنەوە و درەنگخستنی دەرکەوتنی هێڵ و چرچی پێست دەبێت، هەروەها پێست چالاکدەکات.

باشترین کاتیش بۆئەوەی پێکهاتەی ئەلفا هایدروکسی ئەسید بەکاربهێنرێت شەوە کە هەم پشوو دەدات بە پێست و لەلایەکی دیکەشەوە چالاکی دەکات و کاریگەرییەکەی زیاتر دەردەکەوێت.

بابەتی پێشتر

ماڵئاوایی لە هەڵوەرینی قژ بكە.. ڤیتامینێكی ناسراو ڕۆڵێكی گرنگی هەیە

بابەتی دواتر

دوو كەس بەتۆمەتی دزیكردن دەستگیركران

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

چارلی چاپڵن لە پاكستان

گەنجێكی پاكستانی، لەڕێگەی لاساییكردنەوەی چارلی چاپڵنەوە، دەیەوێت خەڵكی ناوچەكەی دڵخۆشبكات و بژێویی ژیانی دەستەبەر بكات. عوسمان خان، تەمەنی…
Total
1
Share