دۆزینەوەی بڕێک پارە لە گیرفانت گەورەترین سەرکەوتنی بچووکە لە ژیان

دۆزینەوەی بڕە پارەیەک لە گیرفانت

ڕۆژنامەی ئیندپێندێنتی بەریتانی ئەنجامی ڕاپرسییەکی بڵاوکردەوە، تێیدا باسی ئەوەی خستەڕوو گەورەترین سەرکەوتنی بچووکە لە ژیاندا، دۆزینەوەی بڕێک پارەیە لە گیرفانتدا.

گرێگ تاتۆن براون ئەندامی گازینۆی ئۆنلاینی “Casumo” بە ئاژانسی SWNSـی وت، ” لەوە خۆشتر نییە بڕە پارەیەکی زیاتر لە چاکەتێکدا بدۆزیتەوە، کە ماوەیەکی زۆرە لەبەرت نەکردووە، ئەمەش ڕێک ئەو هەستەت پێدەدات کە ئەزموونەکەی پێ ناونراوە، واتە سەرکەوتنێکی بچووکە لە ژیان”.

بەپێی ڕاپرسییەکە زۆرترین کەس هەڵبژاردەی یەکەمیان، دۆزینەوەی بڕە پارەیەکە لە گیرفانیان.

لە سەدا 24ی ئەوانەی بۆچوونی خۆیان دەربڕیوە، ئاماژەیان بەوە کردووە، گەورەترین سەرکەوتن ئەوەیە ساتێک ئاهەنگ دەگێڕیت کاتێک بۆنەیەکی کۆمەڵایەتیی ترسێنەر هەڵدەوەشێتەوە.

بەپێی ڕاپۆرتەکە، لە سەدا 10ی ئەوانەی بۆچوونیان لێ وەرگیراوە، گەورەترین سەرکەوتنی بچووکیان ئەوەیە بۆ یەکەمجار فلاشی USBـەکەت بکەیت بە کۆمپیوتەرەکەت و بەدروستی پێوەی بکەیت.

تاتۆن براون وتی، “ژیان پڕە لە سەرکەوتنی بچووک، ئیدی پارەیەک لەسەر زەوی بدۆزیتەوە، بە چانس یارییەکی ئۆنلاین ببەیتەوە، یاخود لەپڕ شوێنی ڕاگرتنی ئۆتۆمبێلت دەستبکەوێت”.

“ئەو خۆشییەی وەریدەگریت، ئەو کاریگەرییە پێشبینینەکراوەی سەرکەوتن لەسەر جەوی ڕۆژەکەتان دروستی دەکات، شایەنی ئەوەی ئاهەنگی بۆ بگێڕیت”.

 

بابەتی پێشتر

توێژینەوە: دەتوانین بە پارە بەختەوەری بکڕین

بابەتی دواتر

کۆمپانیایەکی ئیسرائیلی ئۆتۆمبێلێکی فڕیوی داهێنا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share