بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و هادی عامری، سەرۆکی هاوپەیمانیی فەتح لە بەغداد کۆبوونەوە.
لە کۆبوونەوەیەکدا کە رەفعەت عەبدوڵڵا، بڕیاردەری دەستەی کارگێڕی و خالید شوانی، ئەندامی مەکتەبی سیاسی ئامادەبوون، دوایین گۆڕانکارییەکان گفتوگۆیان لەبارەوە کرا و جەخت لە لێکتێگەیشتن و چارەسەرکردنی کێشەکان لەسەر بنەمای دەستوور کرایەوە.
کێشەکانی نێوان هەرێم و عێراق و کۆتاییهێنان بە ناکۆکییەکان تەوەرێکی تری کۆبوونەوەکە بوو، هەردوولا جەختیان لە یەکخستنی هەوڵەکان کردەوە لەپێناو داهاتوویەکی سەقامگیر و پرشنگداردا.