وێستهام دەرگای ڕایس بەڕووی مانچستەرەکاندا دادەخات

یانەی وێستهام یونایتدی ئینگلیزی گرێبەستێکی نوێ بۆ ماوەی هەشت وەرز پێشکەشی دیکلاین ڕایس دەکات، بەم هەنگاوەش هەوڵ دەدەن ڕێگری گواستنەوەی بکەن بۆ یانە گەورەکان.

بەپێی زانیارییەکانی “Talk sport”، ئیدارەی یانەی وێستهام گرێبەستێکی نوێی بۆ نوێکردنەوەی بۆندی دیکلاین ڕایس پێشکەش کردووە، گرێبەستەکە بۆ ماوەی هەشت وەرزە و مووچەی بە بڕی 150 هەزار پاوەند بۆ تەرخان کراوە، ئەو ژمارەیەش بۆ 200 هەزار پاوەندی هەفتانە بەرز دەبێتەوە.

ئەستێرە هەڵکشاوەکەی ئینگلتەرا تاوەکوو ئێستا ڕەزامەندیی بەرامبەر گرێبەستە نوێیەکە دەرنەبڕیوە، چونکە نوێنەرەکانی پێیان وایە وەرزی داهاتوو لە یانەیەکی گەورەی دیکەی ئینگلتەراوە دەتوانێت مووچەی هەفتانە بە بڕی 300 بۆ 400 هەزار پاوەند بەدەست بهێنێت.

وێستهام لەم وەرزەدا چانسی بەشداریکردنی لە چامپیۆنزلیگی وەرزی داهاتوو لەدەستدا، ئەگەرەکان بەو ئاراستەیەن یەکێک لە یانەکانی مانچستەر سیتی، یاخود یونایتد سەرکەوتوو بن لە دابینکردنی ناوەندکارەکەی ئینگلتەرا.

بابەتی پێشتر

دووەم ئۆكسیدی كاربۆن گەیشتە بەرزترین ئاست لە مێژووی مرۆڤایەتیدا

بابەتی دواتر

فەیسبووك چەندین پەیجی كوردستان و عێراق دادەخات

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

(ڤیدیۆ) ئارسیناڵ دوای 14 ساڵ له‌ ئۆڵدترافۆرد بردنه‌وه‌ی به‌رانبه‌ر یونایتد تۆمارکرد

  ئه‌مشه‌و له‌ چوارچێوه‌ی روبه‌ڕوبوونه‌وه‌کانیئه‌مشه‌و له‌ چوارچێوه‌ی روبه‌ڕوبوونه‌وه‌کانی هه‌فته‌ی حه‌وتی خولی نایابی ئینگلیزی، یانه‌ی مانچسته‌ر یونایتد میوانداری ئارسیناڵی…
Total
0
Share