دۆلار بە نرخی فەرمی دەدرێت بە هاوڵاتییان

بانكی ناوەندیی عێراق بڕیاری دا دۆلار بە نرخی فەرمی و بە 1320 دینار بۆ هەر دۆلارێك بدرێت بە هاوڵاتییان.

بەپێی نووسراوێك كە واژووی فەیسەڵ هەیمەس جێگری پارێزگاری بانكی ناوەندی بەوەكالەتی لەسەرە و ئاراستەی بانكە مۆڵەتپێدراوەكان، كۆمپانیا و نووسینگەكانی ئاڵوگۆڕی دراو كراوە، 100 دۆلار بە 132 هەزار دینار دەدرێت بە هاوڵاتی.

نووسراوەكە لەبارەی مەرجی فرۆشتنی دۆلار بە نرخی فەرمی بە هاوڵاتی دەڵێت، “لێكۆڵینەوە بكرێت لە ناسنامەی ئەو كەسەی دۆلار دەكڕێت و ئەو بەڵگەنامانەی پێویستە پێشكەشیان بكات، بۆ ئەوەی بەڵگەنامەكان لەلایەن كەسی ترەوە بەكارنەهێنرێن بە مەبەستی كڕینی دۆلار”.

بابەتی پێشتر

ببینە بوتڵی غاز چی تێكراوە؟

بابەتی دواتر

فڕۆكەوانیی عێراقی ژمارەیەك "تیرۆرست" لە كەركوك دەكوژێت

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

تانكەرێك بە نەوتەوە دزرا

ئەمڕۆ هەینی تانكەرێكی نەوت لەلایەن چەند چەكدارێكەوە دزرا. سەرچاوەیەكی پۆلیس ئاشكرایكرد، لەسەر ڕێگای نێوان بەسڕە – بەندەری ئوم…
Total
0
Share