چۆن دەزانیت تووشی تووڕەیی لەڕادەبەدەر بوویت؟

زۆرینەی مرۆڤەکان لە ژیانی رۆژانەیاندا تووشی حاڵەتی تووڕەیی و کاردانەوە نواندن دەبن، بەڵام مەرج نییە هەموو ئەم تووڕەبوونانە نائاسایی بن.

جگە لەو توڕەبوونە ئاساییانەی زۆرینەمان رۆژانە بەسەرماندا دێت، جۆرێک تووڕەبوون هەیە نائاساییە و “تووڕەبوونی لەڕادەبەر”ی پێدەوترێت کە پێویستی بە راوێژی پزیشک و وەرگرتنی چارەسەرە.

تووڕەبوونی لەڕادەبەدەر نیشانەکانی بریتین لە:

شۆفێریکردن بە شێوەیەکی سەرشێتانە بەبێ لەبەرچاوگرتنی ئەو مەترسیانەی لەسەر ژیانی خۆی و کەسانی دیکەش دروستی دەکات-.

-کەوتنە ناو گفتوگۆیەکی توندی رۆژانە لەگەڵ کەسانی دەوروبەری، ئەمەش بەهۆی ئەوەوەیە کەسەکە ناتوانێت مامەڵە لەگەڵ تووڕەبوونەکەی ناخی بکات و هەوڵدەدات دەرچەیەکی بۆ بدۆزێتەوە و دەریببڕێت.

-بەکارهێنانی وشەی نەشیاو بە شێوەی بەردەوام زیاتر لە کەسێکی ئاسایی.

-نەمانی متمانە بە هاوڕێی و کەسە نزیکەکانی، وابیردەکاتەوە کە کەسە نزیکەکانی وازی لێدەهێنن و لێی دووردەکەونەوە.

-زۆرترین گاڵتە و گەپ دەکات، ئەمەش بۆ شاردنەوەی رێژەی تووڕەییەکەی.

 

بابەتی پێشتر

مشتەکۆڵەی بەریتانیا" هەڕەشەی وازهێنان دەکات"

بابەتی دواتر

ناپۆلی بۆ هەر گۆڵێک چەند بە ئۆسیمین دەدات؟

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share