مشتەکۆڵەی بەریتانیا” هەڕەشەی وازهێنان دەکات”

ئانتۆنی جۆشوا، بۆکسێنەری ناودار و پاڵەوانی پێشووی بەریتانیا و جیهان لە ئەگەری دۆڕاندنی بەرامبەر جێرمان فرانکلین، ڕاستەوخۆ وازهێنانی یەکجارەکی ڕادەگەیەنێت.

ئانتۆنی جۆشوای ناسراو بە “مشتەکۆڵەی بەریتانیا”، لە وەڵامی پرسیاری هەوادارانیدا ڕایگەیاندووە، “من لێرەم لەبەرئەوەی هەوادارانم، هەوادارانی بۆکسێن حەزیان بە ئامادەبوونمە، ئەگەر ئەوان حەز نەکەن لێرەبم، دڵنیابن بە فرانکلین بدۆڕێم دەستکێشەکانم هەڵدەواسم، زۆر بە خۆشحاڵییەوە دەڕۆم باوەش بە ژیاندا دەکەم.”

“ئەی جەی” تەمەن 33 ساڵ لە ماوەی ڕابردوودا ڕووبەڕووبوونەوەکانی یەکەم و ڕیماچی بەرامبەر ئۆلیکساندەر یوسیکی ئۆکرانی دۆڕاند، بەو جۆرە پشتێنەکانی پاڵەوانی جیهانی لەدەستد، لە ئێستاشدا ناچارە لە قۆناغەکانی خوار پلەی یەکەمەوە دەست بە کێبڕکێکردن بکات تاوەکو پێگەکەی دەگرێتەوە.

شەممەی داهاتوو جۆشوا ڕووبەڕووبوونەوەی داهاتووی بەرامبەر جێرمان فرانکلینی ئەمریکی ئەنجامدەدات، کە (28 ڕەتڵ) کێشی سووکترە و یەکێکە لە بۆکسێنەرە بەهێزەکان.

بابەتی پێشتر

بڕیارێكی نوێ بۆ ئۆتۆمبێلی "مەلیكە" دەركرا

بابەتی دواتر

چۆن دەزانیت تووشی تووڕەیی لەڕادەبەدەر بوویت؟

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بنزیمە زیندانی ناکرێت

هێرشبەری فەرەنسی یانەی ڕیاڵ مەدرید، کەریم بنزیمە زیندانی ناکرێت، لەبەرامبەردا ‏دادگای باڵای پاریس بڕی 230 هەزار یورۆی وەک…
Total
0
Share