بایرن میونشن دەچێتە پێشبڕکێی کڕینی گاڤی-یەوە

ڕۆژنامەی مارکای ئیسپانی بڵاویکردووەتەوە، کە یانەی بایرن میونشن چووەتە نێو هاوکێشەی کڕینی گاڤی-یەوە.

بەڕێوەبەرانی یانە باڤارییەکە ئاگادارن لە کێشە داراییەکانی بەرشلۆنە و هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستی گاڤی لەلایەن دادگای وەرزشیی ئیسپانیاوە، پێیانوایە هەلێکی بەهێزیان لەبەردەمدایە بۆ گواستنەوەی لاوە بەهرەدارەکە و ڕەخساندنی کەشێکی سەقامگیر بۆ خۆی و خێزانەکەی لە ئەڵمانیا.

یانەی بەرشلۆنە بۆ دووبارە ناونووسکردنەوەی گاڤی و بەرزکردنەوەی لە پێکهاتەی لاوانەوە بۆ پێکهاتەی یەکەم, ناچارە داهات و خەرجیاتی یانە کەمبکاتەوە.

مارکا نووسیویەتی، بایرن میونشن تاکە یانە نییە خەون بە کڕینی گاڤی-یەوە دەبینێت، بەڕێوەبەرانی یانەی لیڤەرپوڵ-یش بە هەمانشێوە پرسی یاریزانەکە و دۆخی خێزانەکەیان کردووە لە هەریمی کەتەلۆنیا.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

(ڤیدیۆ) یوڤانتۆس ڕیمۆنتادای مێژوویی به‌رامبه‌ر ڕۆما تۆمارکرد

ئه‌مشه‌و یه‌کشه‌ممه‌، یارییه‌کانی هه‌فته‌ی 21ی خولی پله‌ یه‌کی ئیتاڵیا ئه‌نجامدران، یانه‌ی یوڤانتۆس سه‌رکه‌وتنێکی گه‌وره‌ی به‌رامبه‌ر ڕۆما تۆمارکرد. یانه‌ی…
Total
0
Share