چاڤی چاوی بڕیوەتە یاریزانێکی ڕیاڵ مەدرید

ئیدارەی یانەی بەرشلۆنە هەوڵدەدات لە مێرکاتۆی 2023 گرێبەست پێشکەشی یاریزانێکی پشتگوێخراوی یانەی ڕیاڵ مەدرید بکات.

بەپێی زانیارییەکانی پرۆگرامی “ئیل شیرینگیتۆ” و جوسێپ پێدرۆڕێڵ، مارکۆ ئاسینسیۆ لەلایەن کارلۆ ئەنچیلۆتیی ڕاهێنەری ڕیاڵ مەدریدەوە پشتگوێخراوە، یاریزانەکەش بێزارە و دەیەوێت لە مێرکاتۆی 2023 ڕوو لە یانەیەکی دیکە بکات.

پێدرۆڕێڵ دووپاتیکردووەتەوە، ئاسینسیۆ لە هاوینی 2023 گرێبەستەکەی لە ڕیاڵ مەدرید کۆتاییدێت، بۆیە لەسەر ڕاسپاردەی چاڤی هێرناندێز ئیدارەی بارسا هەوڵەکانی بە ئاراستەی یاریزانی ناوبراو دەستپێدەکات.

ئاسینسیۆ لە دوایین نۆ یاریی یانەی ڕیاڵ مەدرید لە خولی یانە پاڵەوانەکان و خولی ئیسپانیا تەنها (18) خولەک بەشداریکردووە، ئەنچیلۆتی دووپاتیکردووەتەوە، کە چانسی زیاتری پێنادات و بەدووریش نازانرێت لە تیپی کاستیا بەردەوامی بە تواناکانی بدرێت.

بابەتی پێشتر

تۆمەتبارێكی داواكراو دەستگیركرا

بابەتی دواتر

لە ماوەی سێ ساڵدا ژمارەی مامۆستایانی وانەبێژ لە 16 هەزارەوە زیادیكردووە بۆ 30 هەزار

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share