بەرشلۆنە لەبارەی گریزمانەوە بڕیارە قورسەکەی دا

ئیدارەی یانەکانی بەرشلۆنە و ئەتلەتیکۆ مەدرید لەسەر دۆسییەی واژۆکردنی گرێبەستی ئەنتوان گریزمان بە ڕێککەوتن گەیشتوون.

بەپێی زانیارییەکانی تۆڕی “Relevo”، ئیدارەی یانەکانی بەرشلۆنە و ئەتلەتیکۆ مەدرید لەسەر بابەتی واژۆکردنی گرێبەستی ئەنتوان گریزمان ڕێککەوتنیان کردووە.

لە دوایین کۆبوونەوەکاندا بەرشلۆنە بڕیاریداوە نرخی واژۆکردنی گرێبەستی یاریزانەکەی فەرەنسا بۆ نیوە، واتا لە 40 ملیۆن یورۆوە بۆ 20 ملیۆن کەمبکاتەوە.

هەروەها یاریزانەکە لەسەدا 50ی مووچەکەی کەمکردووەتەوە بۆ حەوت ملیۆن، ئەوەش داواکاریی ئیدارەی ڕۆخی بلانکۆس بووە.

گریزمان لەم وەرزەدا لە سەرجەم خول و پاڵەوانێتییەکاندا بەشداریی 10 یاری کردووە، سێ گۆڵ و ئەسیستێکی تۆمارکردووە، کۆی گشتی بەشداریکردنی تەنها 401 خولەک بووە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

(ڤیدیۆ)  ڕیاڵ مه‌درید سێیه‌م دۆڕاندنی لالیگای تۆمارکرد و له‌ پله‌ی چواره‌مدا جێگیربوو

ئه‌مشه‌و، شه‌ممه‌‌ به‌شێک له‌ ڕوبه‌ڕوبوونه‌وه‌کانی هه‌فته‌ی 11ی خولی پله‌ یه‌کی ئیسپانیا ئه‌نجامدران، یانه‌ی ڕیاڵ مه‌درید دۆڕاندنێکی چاوه‌ڕواننه‌کراوی تۆمارکرد.…
Total
0
Share