باوکی فاتی قەوماندی

ئەو قسانەى باوکی فاتی لە چاوپێکەوتنێکدا کردوونی ، بەتەواوی کوڕەکەى لە بەرشلۆنە دووردەخاتەوە.

باوکی فاتی ڕەخنەى توندی ئاڕاستەى چاڤی و ئیدارەى بەرشلۆنە کرد بەوەى وەک پێویست کوڕەکەى بەشداری یارییەکانی یانەکەى ناکات.

داواشی لە فاتی کردووە ڕیزەکانی بەرشلۆنە جێبهێڵێت.

تەنانەت باوکی فاتی هەموو تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانی یانەى بەرشلۆنەى لای خۆی لابردووە و بەنیازیش نییە بچێتەوە هیچ یارییەکی یاریگاى کامپ نو.

فاتی لە 38 یاریدا

27 یاریی وەک یاریزانی یەدەگ بەشداری کردووە

11 یاریی وەک یاریزانی سەرەکی لە یاریگادا بینراوە

باوکی فاتی دەڵێت ئێمە باسی ژمارە 10ی بەرشلۆنە دەکەین بۆیە نابێت لەسەر کورسی یەدەگ بێت.

بابەتی پێشتر

وێنە.. قائیمقامیەتی سلێمانی دەستیگرت بەسەر زیاتر لە 700 کیلۆگرام خۆراکی بەسەرچوودا

بابەتی دواتر

وەزارەتی خوێندنی باڵا کاتی پێشکەشکردنی بۆ خوێندنی ماستەر و دکتۆرا راگەیاند

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share