(ڤیدیۆ) قەتەر لە یەکەم یاریی جامی کەنداو بەهێزەوە دەرکەوت

هەڵبژاردەی قەتەر یەکەم ڕووبەرووبوونەوەی جامی کەنداوی بەرامبەر کوەیت ئەنجامدا و بردنەوەیەکی گەورەی تۆمارکرد.

ئەمشەو شەممە، لە چێوەی یارییەکانی گەڕی یەکەمی جامی کەنداو، هەڵبژاردەی قەتەر له‌ یاریگای ” الميناء” ڕووبەڕووی هەڵبژاردەی کوەیت بووەوە.

یارییەکە بە ئه‌نجامی دوو گۆڵی بێبه‌رامبه‌ر له ‌به‌رژه‌وه‌ندیی ئه‌ستێره‌کانی “عەنابی” کۆتاییهات.

گۆڵه‌کانی “عەنابی” له‌ خوله‌کەکانی 23 و 38 له‌لایه‌ن عەمرو عەبدولفەتاح و ئەحمەد عەلائەوە تۆمارکران.

لە یارییەکی دیکەی هەمان کۆمەڵەدا، هەڵبژاردەی بەحرەین بە ئەنجامی دوو گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک لە ئیماراتی بردەوە.

بەپێی ئەنجامە تۆمارکراوەکان، قەتەر به‌ کۆکردنه‌وه‌ی سێ خاڵ و جیاوازی گۆڵ بەرامبەر بەحرەین چووە ‌پله‌ی یەکەمی ڕیزبه‌ندیی کۆمەڵەی دووەمی جامەکە کە لە شاری بەسڕە ئەنجامدەدرێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

(ڤیدیۆ) ئه‌ستێره‌کانی گواردیۆلا دێربی مانچسته‌ر-یان شینپۆش کرد

یانه‌ی مانچسته‌ر سیتی له‌چێوه‌ی یارییه‌کانی هه‌فته‌ی 28ی خولی نایابی ئینگلته‌را ڕووبه‌ڕووی مانچسته‌ر یونایتد بووه‌وه‌، یارییه‌‌که‌ به‌بردنه‌وه‌ی مانچسته‌ر سیتی…
Total
0
Share