ئۆکرانیا ئالوودەبووانی ماددە هۆشبەرەکان بۆ بەرەکانی جەنگ دەنێرێت

ماوەیەکە بەهۆی کەمبوونەوەی ژمارەی سەربازانی وڵاتەکەی، ئۆکرانیا ئالوودەبووانی ماددە هۆشبەرەکان رەوانەی بەرەکانی جەنگ دەکات.

یەکێک لە بە سەربازگیراوانی ئۆکرانیا رایگەیاندووە، “ماوەیەکی کەمە حکومەتی ئۆکرانیا دەستیکردووە بە ناردنی ئەو کەسانەی ئالوودەی ماددەی هۆشبەربوون یان دۆسیەی تاوانیان هەیە بۆ بەرەکانی جەنگ”.

ئاماژەی بەوەش کرد، “بڕیارەکەی حکومەتی کێیڤ بەهۆی کەمی ژمارەی سەربازە لە بەرەکانی جەنگدا، تەنانەت لە پشکنینە پزیشکییەکاندا چاوپۆشی دەکەن”.

ئاشکراشیکرد، “جۆرێک لە حەبی هۆشبەر بە شێوەی رێکخراو بەسەر ئەو سەربازانەدا دابەشدەکرێت کە ئالوودەی ماددەی هۆشبەرن”.

بە وتەی بەرپرسانی ئۆکرانیا تا ئێستا بەهۆی جەنگی لەگەڵ روسیا زیاتر لە 13 هەزار سەربازی لە بەرەکانی جەنگ لەدەستداوە و ژمارەیەکی زیاتریش برینداربوون.

بابەتی پێشتر

ژووری بازرگانیی نێودەوڵەتی عێراق پابەند دەکات بە قەرەبووکردنەوەی تورکیا

بابەتی دواتر

کەشناسیی هەرێم: پلەکانی گەرما دادەبەزن

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نرخی نەوت دابەزی

نرخی یەك بەرمیل نەوتی برێنت لە بازارەكانی جیهان بە 100دۆلار مامەڵەی پێوەدەكرێت بە بەراورد بەچەند ڕۆژی ڕابردوو نرخەكەی…
زیاتر ببینە

نرخی نەوت بەرزبووەوە

نرخی نەوت لە بازاڕەكانی جیهان بەرزبوونەوەی بەخۆوە بینی و یەك بەرمیل نەوتی خاوی برێنت بەسەروو 82 دۆلار مامەڵەی…
Total
0
Share