فەرەنسا 15 ژن و 40 منداڵی لە کامپی هۆلەوە گەڕاندەوە بۆ وڵاتەکەی

فەرەنسا ئەمڕۆ پێنجشەممە 15 ژن و 40 منداڵ کە لە کامپی هۆل دەستبەسەربوون و هاوڵاتیی ئەو وڵاتەن گەڕاندنییەوە بۆ فەرەنسا.

وەزارەتی دەرەوەی فەرەنسا ڕایگەیاند، “ئەو منداڵە کەم تەمەنانەی گەڕێنراونەتەوە رادەستی خزمەتگوزارییەکانی چاودێریکردنی منداڵان کراون و پشکنینی پزیشکی و کۆمەڵایەتییان بۆ دەکرێت”، هاوکات ژنەکان دەگوازرێنەوە بۆ دەسەڵاتی دادوەری.

لە مانگی ئەیلولی رابردوودا دادگای مافی مرۆڤی ئەوروپا بڕیاریدا کە فەرەنسا پێداچوونەوە بە داواکاریی ڕادەستکردنەوەی دوو ژنی فەرەنسی بکات کە لەگەڵ مێردەکانیان چوونەتە سوریا بۆ ئەوەی بچنە ناو داعش و منداڵەکانیان کە لەوێ لەدایکبوون.

هێزەکانی سوریای دیموکرات هەمیشە داوایان لە كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی كردووە “بەشداربن لە دۆزینەوەی چارەسەری گونجاو بۆ گەڕانەوەی هاوڵاتییانی خۆیان کە دانیشتوانی كەمپەكەن بۆ وڵاتەکانیان.

لەدوای راگەیاندنی نەهێشتنی داعش دوو ساڵ لەمەوبەر، ئیدارەی خۆسەری کوردی داوای لە وڵاتانی پەیوەندیدار کردووە ئەو هاووڵاتییانەیان بگەڕێننەوە کە لە زیندان و کەمپەکاندا راگیراون، یاخود دادگایەکی نێودەوڵەتی بۆ دادگاییکردنی تیرۆریستان دابمەزرێنن.

بەڵام هەندێك وڵات سوورن لەسەر ئەوەی هاوڵاتییانیان وەرنەگرنەوە، چەند وڵاتێکی ئەوروپیش لەوانە فەرەنسا بە وەرگرتنەوەی ژمارەیەکی دیاریکراو لە منداڵانی بێباوک کە دایک و باوکیان داعشبوون ڕازیبوون.

بابەتی پێشتر

رێكخراوێكی بواری ژینگە: چاوەڕوانی قڕکردنی درەختەکانی کوردستان بن

بابەتی دواتر

لە كەمترین ماوەدا بووەتە بێزراوترین سەرۆك وەزیران

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share