رووداوێکی هاتوچۆ برینداربوونی حەوت کەسی لێکەوتەوە

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی گەرمیان رایدەگەیەنێت، لەسەر رێگەی گوندی لانە ستی، لەناو شاری کەلار بەهۆی وەرگەڕانی ئۆتۆمبێلێکەوە، حەوت کەس برینداربوون.

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی گەرمیان لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ هەینی، لەناو شاری کەلار و لە رێگەی گوندی لانە ستی، ئۆتۆمبێلێکی جۆری هۆندا ئەڤانتی، بە ئاراستەی رێگەی شەستی هاتووە، کۆنترۆڵی لەدەستداوە و وەرگەڕاوە.

ئاماژەی بەوەشكرد، بەهۆی رووداوەکەوە، شۆفێر و شەش سەرنشینی برینداربوون، سەرجەم بریندارەکان گەیەندرانە نەخۆشخانەی فریاکەوتنی شەهید هەژار لە کەلار، پاش وەرگرتنی چارەسەر، بەهۆی سەختیی برینەکەیەوە یەکێک لە بریندارەکان رەوانەی نەخۆشخانەی سلێمانی کرا.

باس لەوەشدەکات، تیمی هاتوچۆ لێکۆڵینەوەیان لە رووداوەکە دەستپێکردووە، بەمەبەستی زانینی هۆکار و چۆنیەتیی رووداوەکە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

تەرخانكراوی مووچە لە ساڵی 2024دا
بەغداد چەندی بۆ هەرێم ناردووە و بۆچی ژمارەكان جیاوازن؟

سەبارەت بەو بڕە پارەیەی لە بەغدادەوە رەوانەی هەرێمی كوردستان كراوە زانیاری و ژمارەی جۆراوجۆر بڵاوكراونەتەوە، شارەزایان و پەرلەمانتارانیش…
زیاتر ببینە

تەندروستیی هەرێم سێ بژاردە لەبارەی بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا دەخاتەڕوو

وتەبێژی وەزارەتی تەندروستیی هەرێم ئاشکرایکرد، سێ بژاردەیان خستووەتە بەردەم لیژنەی باڵای بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا بۆ ڕێگریکردن لە تەشەنەسەندنی ڤایرۆسەکە.…
Total
0
Share