ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تیی یه‌كێتی چەند بڕیارێكی دا

لۆگۆی یەكێتیی نیشتیمانی كوردستان

ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تیی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، ڕاگەیەندراوی كۆبوونەوەكەی ئەمڕۆی بڵاوكردەوە و جەختدەكاتەوە، “پێویستە وه‌ڵامی ئه‌و ناهه‌قییانه‌ بدرێنه‌وه‌، كه‌ ده‌رهه‌ق به‌ خه‌باتی مێژوویی یه‌كێتی و سه‌ركرده‌كانی كراون”.

لە ڕاگەیەندراوێكدا ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تیی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان ڕایگەیاند، ئەنجومەنەكە به‌ سه‌رۆكایه‌تیی بافڵ جه‌لال تاڵه‌بانی كۆبوونه‌وه‌ی ئاسایی خۆی كرد و ته‌رخانكرا بۆ كاروباری ڕێكخراوه‌یی مه‌كته‌ب و ئۆرگانه‌كانی یه‌كێتی، لەو باره‌یه‌وه‌ ڕێوشوێنی پێویست گیرانه‌به‌ر.

به‌شێكی تری كۆبوونه‌وه‌كه‌ وەك ڕاگەیەندراوەكە ئاشكرایكردووە، تایبه‌ت بوو به‌ “پێویستیی داكۆكیكردن له‌ مێژووی پڕ سه‌روه‌ری و شانازیی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان و شۆڕشی نوێی گه‌له‌كه‌مان”.

ڕایگەیاندووە، “كۆبوونه‌وه‌ بڕیاری دا بۆ پارێزگاریكردن له‌ ڕه‌وتی ئه‌و مێژووه‌ له‌ هه‌ر شێواندن و چه‌واشه‌كارییه‌ك، له‌ ڕێی به‌ڵگه‌ و دیكۆمێنتی پشتڕاستكراوه‌وه‌ داكۆكی له‌و مێژووه‌ و سه‌روه‌رییه‌كانی بكرێت، به ‌تایبه‌تی وه‌ڵامی ئه‌و هه‌موو ناهه‌قییانه‌ بدرێنه‌وه‌ كه‌ ماوه‌یه‌كه‌ له‌ ڕێی چه‌ند كتێبێكی چه‌واشه‌كارانه‌وه‌ ده‌رهه‌ق به‌ خه‌باتی مێژوویی یه‌كێتی و سه‌ركرده‌كانی كراون و مێژووی گه‌له‌كه‌مان و ڕه‌مزه‌كانی  به ‌لاڕێدا ده‌به‌ن”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

یاداشتێك بۆ كردنەوەی نووسینگەی پاسپۆرت لە دەربەندیخان ئاراستەی وەزارەتی ناوخۆی عێراق كرا

بەڕێوەبەرایەتیی پاسپۆرتی سلێمانی رایدەگەیەنێت، یاداشتێك بۆ كردنەوەی نووسینگەی پاسپۆرت لە دەربەندیخان ئاراستەی وەزارەتی ناوخۆی عێراق كراوە. بەپێی راگەیەندراوێكی…
Total
0
Share