شەربەتە رەنگاو رەنگەكان دەستیان بەسەردا گیرا و تەلەف كران

قائیمقامیەتی قەزای رانیە رایدەگەیەنێت، لە چەند رۆژی رابردوودا لیژنە هاوبەشەكانی قائیمقامیەتی قەزای ڕانیە پسووڵەی ئاگاداركردنەوەیان بۆ سەرجەم ساردەمەنی و دەستگێرەكان كرد سەبارەت بە شەربەتە دەستكردەكان كە پێكهاتەكانیان لە شەكر و رەنگ و ئاو و تامە بە تایبەت زۆرێك لە رەنگەكان، رەنگی كیمیایی دەستكردن و خۆراكی نین و قەدەغەن، لەهەمانكاتدا پێچەوانەی رێنماییە تەندروستییەكانن كە بۆ مانگی رەمەزان ئامادەكراون و زیانیان بۆ تەندروستیی هاوڵاتییان هەیە.

لە راگەیەندراوەكەی قائیمقامیەتی قەزای رانیەدا هاتووە، ئەمڕۆ، لیژنە هاوبەشەكانی قەزای رانیە بە شێوەی مەیدانی لە سەنتەری قەزای رانیە ساردەمەنی و دەستگێرەكانیان بەسەركردەوە و دەستگیرا بەسەر شەربەتە دەستكردەكان كە شیاونەبوون بۆ بەكارهێنان و سەرجەمیان تەلەف كران.

بابەتی پێشتر

كەركوك.. كەسێك بە تۆمەتی دزینی ئۆتۆمبێلێك دەستگیركرا

بابەتی دواتر

درۆنێك لە هەولێر كەوتەخوارەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نرخی هێلكە بەرزبووەوە 

بەڕێوەبەری چاودێری و بازرگانیی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، ماوەی چەند ڕۆژێكە نرخی هێلكە لە بازاڕدا بەرزبووەتەوە و دەشڵێت، “لەگەڵ خاوەنی…
Total
0
Share