پاپا چاوی بە باوکی ئالان کوردی کەوت

لە میانەی سەردانەکەیدا بۆ هەولێر، پاپای ڤاتیکان چاوی کەوت بە عەبدوڵا کوردی باوکی ئالان کوردی کە بووە سمبولی قوربانیانی کۆچبەری لە جیهاندا.

لە بەیاننامەیەکدا ڤاتیکان ڕایگەیاندووە، ” پاپا فرانسیس كه‌ ئه‌مڕۆ كۆتایی به‌ سه‌ردانه‌ مێژووییه‌كه‌ی بۆ عێراق هێنا، له‌ كۆتایی قوداسه‌كه‌یدا له‌ شاری هه‌ولێر چاوی به‌ عه‌بدوڵڵا كوردی، باوكی ئالان كوردی كه‌وت و گفتوگۆیەکی درێژیان کرد”.

 لە ڕاگەیەندراوەکەی سەردانەکەی پاپادا هاتووە “پاپا كاتێكی درێژی له‌گه‌ڵ باوكی ئاڵان كوردی به‌سه‌ر برد و توانیی له‌ ڕێگه‌ی وه‌رگێڕه‌كه‌یه‌وه‌ گوێبیستی خەم و ئازاری  عه‌بدوڵڵا كوردی ببێت، کە لە ڕێگەی گەیشتن بە ئەوروپا توشی خێزانەکەی هات”،

لە دیدارەکەدا عەبدوڵا کوردی سوپاسی پاپا فرانسیسی کردووە کەلە خەمی ئەو کەسانە تێدەگات وڵاتەکەی خۆیان لەبەر شەڕ و ئاژاوە جێدەهێڵن و پاپا لەسەردانەکەیدا بانگەوازی بۆ ئاشتی کرد.

شەش ساڵ پێش ئێستا کاتێک عەبدوڵا کوردی خۆی و خێزانەکەی ویستیان وڵات بەرەو ئەوروپا بەجێبهێڵن، بەڵام لە ڕێگەدا بەلەمەکەیان ژێر ئاو کەوت و ئالان و برایەکی و دایکی خنکان، دواتر وێنەی ئالان بووە سمبولی قوربانیانی کۆچبەری لە جیهاندا.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

عەتوان عەتوانی: پێویستە چارەسەری بنەڕەتی بۆ کێشەکانی نێوان هەولێر و بەغداد بدۆزرێتەوە

سەرۆکی لیژنەی دارایی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، پێویستە چارەسەری بنەڕتی بۆ کێشەی هەڵپەسێندراوەکانی نێوان حکومەتی هەرێمی کوردستان و…
زیاتر ببینە

سەرۆک کۆماری عێراق: یەکێتی لە سەرەتای دروستبوونیەوە بڕوای تەواوی بە بەدیهێنانی دیموکراسی و ئاشتی و مافەکانی مرۆڤ هەبووە

سەرۆک کۆماری عێراق بەبۆنەی 49یەمین ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان پەیامێکی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، یەکێتی هەمیشە ئامادەیی تەواوی…
Total
0
Share