جەبار گۆران: خەتەرە زیو مەکڕن

وتەبێژی بازاڕی دۆلارەکەی سلێمانی، دۆخی ئێستای زیو هەستیارە و مامەڵەکردن بەو کانزایەوە خەتەرە و سەرکێشییە.

جەبار گۆران، وتەبێژی بازاڕی دۆلارەکەی سلێمانی لە لێدوانێکدا راگەیاند، پێشبینییەکانی هاوڵاتییان لەبارەی نرخی زیوەوە هەڵەیە، لە کاتی ئەم بەرز و نزمییە زۆرەدا، باشترە تەنیا بینەربن.

وتیشی، ئێستا کاتی کڕینی زیو نییە و دەستبردن بۆ ئەو مامەڵەیە خەتەرە و قومارە، چونکە ئەوەی بەسەر نرخی زیودا هاتووە داڕمانە و دەبێت چاوەڕێبین تاوەکو بزانین لە کوێدا خۆی دەگرێتەوە و جێگیردەبێت.

ئەوەشی خستەڕوو، لە مامەڵەی زیودا تەنیا ئەوانە قازانج دەکەن کە ئەزموونێکی زۆریان هەیە و شارەزان، هاوڵاتییانی دیکە بەهۆی ئەوەی کە ئەزمونیان نییە تووشی زیانێکی زۆر دەبن.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

یەکێتیی زانایان: ئەوەی لە شێخ مەقسود و ئەشرەفیە دەکرێت پێچەوانەی بنەماکانی ئیسلامە

یەکێتیی زانایان، رایگەیاند، ئەوەی لە شێخ مەقسود و ئەشرەفیە دەکرێت پێچەوانەی بنەماکانی ئیسلامە. یەکێتیی زانایانی ئایینیی کوردستان، رایگەیاند،…
Total
0
Share