وەفدی باڵای حکومەتی هەرێم سەردانی پەرلەمانی عێراقی کرد

لەسەر داوای قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران، ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممە 16 كانونی یەكەم وەفدی باڵای حکومەتی هەرێم، سەردانی پەرلەمانی عێراقی کرد و لەگەڵ سەرۆکی پەرلەمان، هەردوو جێگرەکەی و سە‌رۆكی لیژنە‌ پە‌یوە‌ندیدارە‌كان، لە هۆڵی دەستوریی پەرلەمان کۆبوونەوەیەكیان ئە‌نجامدا.

لە کۆبوونەوەکەدا قوباد تاڵەبانی ناوەڕۆکی دانوستانەکانی نێوان هەرێم و حكومەتی فیدراڵی ڕوونکردەوە و ڕایگەیاند “حکومەتی هەرێم پابەندە بە یاسای پڕکردنەوەی کورتهێنانی دارایی و ئامادەیە ئەرکەکانی خۆی بەپێی یاساکە جێبەجێ بکات”، لە بەرامبەریشدا داوای كرد پەرلەمان ھاوكار بێت بۆ جێبە‌جێ كردنی یاساكە‌ و دابینكردنی ماف و شایستە‌ داراییە‌كانی ھە‌رێمی كوردستان.

لە دوای وتەکانی جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم، ئامادەبووانی کۆبوونەوەکە سەرنج و تێبینییەکانی خۆیان لەبارەی دانووستانەکانی هەرێم و بە‌غداد پێشكەش كرد و لەمبارەیەوە گفتوگۆ و بیروڕا ئاڵوگۆڕكران.

هەر لە کۆبوونەوەکەدا محەمەد حەلبوسی سەرۆکی پەرلەمان رایگەیاند: “پەرلەمان پاڵپشتی لە دۆزینەوەی چارەسەرێکی بنەڕەتی بۆ کێشەکانی نێوان هەولێر و بەغداد دەکات، ئەو چارەسەرەش خۆی لە پابەندبوونی هەردوو حکومەتی هەرێم و فیدراڵی بە دەقی یاساکان دەبینێتەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ڕاوێژکاری دارایی سەرۆکوەزیرانی عێراق: وەزارەتی دارایی پلانێکی بەپەلە ئامادەدەکات بۆ بەرزکردنەوەی داهاتەکان

ڕاوێژکاری دارایی سەرۆکوەزیرانی عێراق ڕایدەگەیەنێت، بۆ چارەسەرکردنی کەمیی داهات و داڕشتنەوەی ئابوریی عێراق، وەزارەتی دارایی پلانێکی بەپەلە ئامادەدەکات.…
زیاتر ببینە

عەتوان عەتوانی: سەبارەت بە دواین پێشهاتەکانی دابەشکردنی مووچە وەفدێکی دارایی سەردانی هەرێمی کوردستان دەکەن

سەرۆکی لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، هەفتەی داهاتوو وەفدێکی لیژنەی دارایی ئەنجومەنەکە سەردانی هەرێمی کوردستان دەکەن و…
Total
0
Share