سەرچاوەی بۆنە ناخۆشەكەی سلێمانی و دەوروبەری دۆزرایەوە

پاش بڵاوبوونەوەی بۆنێكی ناخۆش لە بەشێك لە گەڕەكەكانی سلێمانی و هەندێك لە ناوچەكانی دەوروبەری، كارگەیەك بە هۆكاری بڵاوبوونەوەی دیاریكراو و بڕیاری داخستنی درا.

راگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی ناحیەی زەڕایەن بڵاویكردەوە، ئەمشەو هەریەك لە رزگار غەفور قائیمقامی شارەزوور، ئاوارە حەمەشەریف بەڕێوەبەری نـاحیەی زەڕایەن و دابان محەمەد بەڕێوەبەری ناحیەی عەربەت، بە یاوەری لێپرسراوی بەشی پۆلیسی دارستان و ژینگەی شارەزوور و بنکەی عەربەت چوونە ئەو کارگەی کە چەند رۆژێکە بووە بەهۆی بڵاوکردنەوەی بۆنی ناخۆش لە سنوورەکەدا.

دەشڵێت، بە فەرمانی دادوەری لێکۆڵینەوەی شارەزوور بڕیاردرا بە داخستنی کارگەکە.

بابەتی پێشتر

بلومبێرگ: هەرێم و ناوەند نەگەیشتنە رێككەوتن

بابەتی دواتر

هەولێر.. کەسێک دوا ئەوەی کێشەی بۆ هاوسەرەکەی دروستکردبوو رووبەڕووی هێزەکانی پۆلیس بووەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share