بانکی نێودەوڵەتی هۆشداریدا لەوەی کە رێژەی گەشەی ئابوریی جیهانی تا ساڵی 2030 دادەبەزێت و دەگاتە نزمترین ئاستی لە ماوەی 30 ساڵدا.
بانکی نێودەوڵەتی لە راپۆرتێکدا بڵاویکردەوە، “شکستهێنان لە پێچەوانەکردنەوەی خاوبوونەوەی بەرفراوانی پێشبینیکراو لە گەشەی بەرهەمی ناوخۆیی ئەگەری کاریگەریی قووڵی لەسەر توانای جیهان دەبێت بۆ بەرەنگاربوونەوەی گۆڕانی کەشوهەوا و کەمکردنەوەی هەژاری”.
ئاماژەی بەوەشکرد، “هەموو ئەو هێزە ئابوورییانەی کە لە ماوەی سێ دەیەی رابردوودا پێشکەوتن و خۆشگوزەرانییان مسۆگەر کردووە، دەست دەکەن بە لەدەستدانی زەبری خۆیان”
بانکی نێودەوڵەتی دەڵێت، لە نێوان ساڵانی 2022 بۆ 2030 پێشبینی دەکرێت تێکڕای گەشەی بەرهەمی ناوخۆیی جیهانی نزیکەی یەک لەسەر سێی ئەو رێژەیەی کە لە دەیەی رابردوودا هەبووە کەمببێتەوە.
بۆ ئابوورییە تازەپێگەیشتوەکان، دابەزینەکە بە هەمان شێوە بەرز دەبێت، لە ٦% ساڵانە.
ئیندۆم گیل، سەرۆکی ئابووریی بانکی نێودەوڵەتی جەختی لەوە کردەوە کە “رەنگە ئابوریی جیهانی رووبەڕووی دە ساڵ پاشەکشە ببێتەوە”.