حکومەتی تورکیا رایگەیاند، لە دوای بومەلەرزەکەی رۆژی 6ی شوبات نزیکەی 60 هەزار ئاوارەی سوری بە خواستنی خۆیان گەڕاونەتەوە وڵاتەکەیان.
خلوسی ئاکار وەزیری بەرگریی تورکیا لە پەراوێزی گەشتێکیدا بۆ ئەو ناوچانەی بومەلەرزە لێداون لە باشووری رۆژهەڵاتی وڵات، جەختی لەوە کردەوە کە سنوورەکانی وڵاتەکەی لەگەڵ سوریا کۆنترۆڵکراون، بەهۆی بومەلەرزەکەشەوە دەیان هەزار هاوڵاتیی سوری گەڕاونەتەوە وڵاتەکەیان.
راشیگەیاند، نزیکەی 60 هەزار هاوڵاتیی سوری گەڕاونەتەوە وڵاتەکەیان کە پێشتر لە تورکیا نیشتەجێبوون.
بەپێی دوایین ئامارەکان کە وەزارەتی ناوخۆی تورکیا لە کۆتایی ساڵی 2022دا بڵاویکردووەتەوە، نزیکەی سێ هەزار و 600 هاوڵاتیی سووری لە تورکیا هەن.