کۆمپانیا نەوتییەکان هەناردەی نەوتی هەرێم رادەگرن

کۆمپانیاکانی بەرهەمهێنان و هەناردەکردنی نەوت لە هەرێمی کوردستان رایانگەیاند، هەناردەکردنی نەوتی هەرێمی کوردستان بۆ تورکیا بە مەبەستی بەبازاڕکردنی رادەگرن و هۆکارەکەشی بۆ بڕیارەکەی دادگای ناوبژیوانیی نێودەوڵەتیی پاریس دەگێڕنەوە.

بەپێی راگەیەندراوی هەریەکە لە کۆمپانیای DNO، گەنەڵ ئینێرجی و گەڵف کیستۆن رایانگەیاندووە، بەرهەمهێنانیان لە کێڵگەکانی هەرێمی کوردستان لە 25ی ئازاری 2023 گواستووەتەوە بۆ کۆگاکانیان و نەوتی بەرهەمهێنراو لە کۆگاکاندا هەڵدەگرن.

ئاماژە بەوەشدەکات، ئێستا هەناردەکردنیان بەهۆی بڕیارەکەی دادگای پاریسەوە راگرتووە و تاوەکو رێککەوتن لەوبارەیەوە دەکرێت نەوتی بەرهەمهێنراویان کۆگا دەکەن.

کۆمپانیا نەوتییەکان دەڵێن، “ئێستا هەرشی لایەنی هەرێمی کوردستان، عێراق و تورکیا لە گفتوگۆدان بەمەبەستی گەیشتن بە رێککەوتن تا کاتێک گفتوگۆکان یەکلاییدەبنەوە نەوت هەناردەناکەن، دوای یەکلابوونەوەی ئەو پرسە دەستدەکەینەوە بە هەناردەکردن”.

ئەمە لە کاتێکدایە دادگای نێودەوڵەتیی ناوبژیوانیی پاریس بڕیاری لەبارەی دۆسیەی هەناردەکردنی نەوتی هەرێمی کوردستان بۆ تورکیا بەبێ گەڕانەوە بۆ بەغداد دا و هەناردەی نەوتی بەبێ رەزامەندیی بەغداد بە نایاسایی دانا.

لەگەڵ ئەوەشدا وەزارەتی سامانەسروشتییەکان دوای بڕیارەکەی دادگای پاریس رایگەیاند، بڕیارەکەی دادگای پاریس کاریگەریی لەسەر هەناردەی نەوتی هەرێمی کوردستان نابێت.

هەمان رۆژ حکومەتی تورکیا، حکومەتی عێراقی ئاگادارکردووەتەوە کە پابەند دەبن بە بڕیارەکەی دادگای پاریس و پابەندی رێککەوتنی نێوان هەردوو وڵات دەبن لەبارەی ئەو پرسەوە.

بابەتی پێشتر

دیندار زێباری راپۆرتەكەی ئەمریكا بە "فشەكەر" ناودەبات

بابەتی دواتر

بەهۆی بومەلەرزەکەی تورکیاوە 60 هەزار سوری گەڕاونەتەوە وڵاتەکەیان

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نێچیرڤان بارزانی: دەبێت هەڵەبجە و هەڵەبجەییەکان لە هەموو روویەکەوە قەرەبوو بکرێنەوە

سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە (36)هه‌مين ساڵيادى مه‌رگه‌ساتی هه‌ڵه‌بجه‌دا، رایگەیاند، ده‌بێت هه‌ڵه‌بجه‌ و هه‌ڵه‌بجه‌يييه‌كان و ته‌واوى قوربانييانى جينۆسايد و…
Total
0
Share