بەشەخۆراكی مانگی رەمەزان دابەشدەكرێت و پێكهاتەكانی گەیشتوونەتە هەرێم

بەشێك لە پێكهاتەكانی بەشەخۆراكی مانگی رەمەزان گەیشتوونەتە هەرێمی كوردستان و ئاردی سفر بەسەر هاوڵاتییاندا دابەشكراوە.

بە بڕیاری ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق، بۆ مانگی رەمەزان جگە لە پێكهاتە باوەكانی بەشەخۆراكی مانگانە كە برنج، فاسۆلیا، لەتكەنۆك، شەكر، رۆن، ئارد و دۆشاوی تەماتەن، چوار پێكهاتەی دیكە كە بریتین لە هێلكە، ئاردی سفر، نیشاستە و شەعرییە بەسەر خێزانەكاندا دابەشدەكرێن.

لەو بارەیەوە، شەوكەت محەمەد بەڕێوەبەری كۆمپانیای دابەشكردنی خۆراك لە سلێمانی لە لێدوانێكدا بۆ تۆڕی میدیایی ئێستا رایگەیاند، دەستكراوە بە دابەشكردنی بەشەئاردی سفری تایبەت بە مانگی رەمەزان كە بڕەكەی پێنج كیلۆگرامە بۆ هەر خێزانێك.

وتیشی، یەك كیلۆگرام شەعرییە بۆ هەر خێزانێك گەیشتووە بە كۆگاكان و بڕیارە لەم رۆژانەدا بۆ هەر خێزانێك تەبەقێك هێلكە و نیو كیلۆگرام نیشاستە بگات و لە بەشەخۆراكی تایبەت بە مانگی رەمەزان بەسەر هاوڵاتییاندا دابەشبكرێن.

بابەتی پێشتر

مێسی لەپێناو گەڕانەوە بۆ بەرشلۆنە دەبێت (3) مەرج قبوڵ بکات

بابەتی دواتر

سۆران عومەر: گرێبەستی 50 ساڵەی نێوان حکومەتی هەرێم و تورکیا هەڵدەوەشێتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لە هەولێر 13 بەنزینخانە سزادران

پارێزگای هەولێر بڵاویكردووەتەوە، بەهۆی فرۆشتنی بەنزینی خراپەوە و دەستكاریكردنی كوالێتییەكەی سزادران، سێ بەنزینخانەش بەهۆی دووبارەكردنەوەی سەرپێچییەكەیان، ناوەكانیان بڵاوكراوەتەوە.…
Total
0
Share