وەزارەتی شەهیدان ژمارەیەک ناوی دیکەی زیندانییانی سیاسی بۆ مینحە رادەگەیەنێت

وەزارەتی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان لیستێکی تری ناوی ئەو زیندانیکراو و گیراوە سیاسییانەی کە مینحەی مانگانەی بەردەوامیان بۆ خەرج دەکرێت رادەگەیەنێت.

لە راگەیەندراوێکدا وەزارەتی شەهیدان و ئەنفالکراوان ئاشکرایکردووە، ئاماژە بە فەرمانی وەزاریمان ژمارە (۷٥) تایبەت بە خەرجکردنی مینحەی 616 زیندانیکراو و گیراوی سیاسی کە هیچ موچەی تریان نییە.

ئاماژە بەوەشکراوە، بەپێی یاسای چاکسازی، وردبینی و پێداچوونەوە و پاککردنەوە بۆ دۆسییەکانیان کراوە.

ئەو کەسانەش ئاگاداردەکاتەوە، سەردانی بەرێوەبەرایەتیی کاروباری زیندانییە سیاسییەکان بکەن بە مەبەستی تەواوکردنی رێکارەکانی وەرگرتنی مینحەی مانگانەیان، بەڕەچاوکردنی ئەم خاڵانە :

یەکەم: ئەو بەرێزانەی کە رێکارەکانی بایۆمەتری و بەڵێننامەیان تەواونەکردووە، يان پێويستيان به شاهید هەیە بەڵێننامەی شاهیدەكان تەواو بكەن دوای تەواوکردنیان، سەردانی بانکی ناوبراو بکەن.

دووەم: ئەو زیندانییە سیاسییانە کۆچی دواییان کردوە، وارسەکانیان ڕێکارەکانی بەرێوەبەرایەتیی کاروباری زیندانییە سیاسییەکان تایبەت بە یاسای خانەنشینی بەرکار تەواو بکەن، بۆ وەرگرتنی مینحەکەیان.

سێیەم: ئەوانەی لەم لیستەدا ناویان هاتووە و موچەى تريان هەيه لەماوەی یەک مانگدا ئاگادارى بەڕێوەبەرایەتیی كاروبارى زيندانيیە سياسيیەكان بكەن كە مینحەى زيندانى سياسى وەرناگرن و موچەکەی تریان هەڵدەبژێرن.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزارەتی کارەبا: پێداچوونەوە بە نرخی کارەبای پرۆژەکانی نیشتەجێبوونی های کۆستەکان دەکرێت

وەزارەتی کارەبای هەرێم بڵاویکردەوە، پڕۆسەی پارەدانی پێشوەختەی کرێی کارەبا (پریپەید) سیستەمێکی پێشکەوتووە و بە شێوەیەکی دادپەروەرانە و رێکوپێک…
زیاتر ببینە

بەڕێوەبەری باخچەکانی سلێمانی: رێژەی سەوزایی نزیکبووەتەوە لە ئاستی ستانداردی جیهانی.

بەڕێوەبەری باخچەکانی سلێمانی رایگەیاند، رێژەی سەوزایی لە شارەکەدا نزیکبووەتەوە لە ستانداردی جیهانی. بەهرۆز سالار بەڕێوەبەری باخچەکانی سلێمانی بە…
Total
0
Share