هاتوچۆی هەرێم مەترسییەك ئاشكرادەكات

بەڕێوەبەری هاتوچۆی هەرێم رایدەگەیەنێت، 80%ی رووداوەكانی هاتوچۆ بەهۆی بەكارهێنانی مۆبایلەوەیە.

لیوا عەبدولقادر عەزیز بەڕێوەبەری گشتیی هاتوچۆی هەرێم لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، رووداوەكانی هاتوچۆ بەشێكی زۆری پابەندنەبوونی شۆفێرانە بە رێنماییەكانی هاتوچۆوە و جگەلەوەش پابەندی ئەو خێراییانە نابن كە لە شەقامەكاندا بۆیان دیاریكراوە، بۆیە ئەگەر كامێرای تۆماركردنی تیژڕەوی لە شەقامەكاندا دابنرێت شۆفێران پێوەی پابەندنەبن كاریگەری لەسەر كەمكردنەوەی رووداوەكانی هاتوچۆ نابێت.

بە بڕوای بەڕێوەبەری گشتیی هاتوچۆی هەرێم، 80%ی رووداوەكانی هاتوچۆ لە ئێستادا بەكارهێنانی مۆبایلە لە لایەن شۆفێرانەوە كە زیان بە خۆیان و بەرامبەریش دەگەیەنین وتیشی، “بۆ كەمكردنەوەی رووداوەكانی هاتوچۆ پێویستە شۆفێران مۆبایل بەكارنەهێنن لەپێناو سەلامەتی خۆیان و سەرنشینان و هاوڵاتییاندا”.

بابەتی پێشتر

بەهۆی بارانبارینەوە پشوو لە سەرجەم پارێزگاكان راگەیەنرا

بابەتی دواتر

شێخ ئەدهەم عوسمان شێخ ئەحمەد بارزانی: 135 رۆژە بەرپرسی پاسەوانەکانم لە زیندانەکانی دەسەڵاتی ھەولێردایە 

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share