ئاگر لە چیای نزاركێ لە دهۆك كەوتەوە

وتەبێژی بەرگریی شارستانیی دهۆك رایدەگەیەنێت، ئاگر لە چیای نزاركێ لە دهۆك كەوتەوە و تیمەكانمان لە هەوڵی كۆنترۆڵكردنی ئاگرەكەدان.

بێوار عەبدولعەزیز، وتەبێژی بەرگریی شارستانیی دهۆك لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، بە هۆكارێكی نادیار ئاگر لە چیای نزاركێ لە دهۆك كەوتەوە تیمەكانی بەرگریی شارستانی لە شوێنی رووداوەكەن و لە هەوڵی كۆنترۆڵكردنی ئاگرەكەدان.

وتیشی، “تائێستا زەرەر و زیانەكانی نەزاندراون و لێكۆڵینەوە لە هۆكاری كەوتنەوەی ئاگرەكە دەكرێت”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دژەتیرۆری كوردستان: ئەو درۆنەی كەوتەخوارەوە بۆ چاودێریی ناوخۆییە و بەهۆی هەڵەی تەكنیكییەوە بووە

دژەتیرۆری كوردستان بڵاویكردووەتەوە، ئەو درۆنەی ئەمڕۆ لە قەزای عەنكاوە خۆی كێشاوە بە تاوەرێكی ئینتەرنێتدا بۆ چاودێریی ناوخۆیی بووە…
Total
0
Share