سروشت ئەحمەد بۆ مەسرور بارزانی: تەنها لەبەر ئەوەی پارتی نەبووم، ئاسایش لە هەولێر لەسەر كار دەریكردم

سروشت ئەحمەد عەبدوڵا كوڕی ئەندامێكی زیندانەكانی رژێمی بەعسی رووخاوە لە نامەیەكدا كە ئاراستەی مەسرور بارزانی سەرۆكی حكومەتی راسپاردەیكردووە و نووسیویەتی، “بەڕێز كاك مەسرور بارزانی.. ببوورە كە بەناوی خۆت نەك سەرۆكی حكومەت ئەم پەیامەت ئاراستە دەكەم، (یەكلاییكردنەوەی ناوەكەتان بەندە بەوەڵامدانەوە و نەدانەوەی پەیامەكەم)”.

دەشڵێت، “بەڕێزم زۆر پێش ئەوەی من لەدایكبم، باوكم لەلایەن ڕژێمی بەعسەوە گیراوە و لە ئەنجامی ئازار و ئەشكەنجەیەكی زۆردا، كەمئەندام دەبێت، باوكم دەڵێت، “بەعسیەكان هاتن برا گەورەكەم بگرن، چونكە شۆڕشگێڕبوو، بەڵام ئەو دەربازبوو، بۆیە منیان لەباتی ئەو گرت‌ و داوای زانیارییان لەبارەی خۆی و هاوڕێكانی لێدەكردم، من هیچم نەدركاند، ئیتر بەو دەردەیان بردم‌ و ئەنجامیش كەمئەندامبووم”.

ئاماژەی بەوەشكرد، “من لە شاری هەولێر و لە كۆمپانیایەكی ئەهلی كارم دەكرد و بەڕێوەبەرەكەشی متمانەی زۆری پێم هەبوو، كەچی لەئاسایش بانگكرام‌ و زۆر بەڕاشكاوی پێمڕاگەیەندرا لەبەرئەوەی من برازای ئەو شۆڕشگێڕەم كە باوكم لەسەری گیرابوو، لە ئەنجامیشدا كەمئەندامبووبوو لەكارەكەم دەركرام!! بەڵێ بنەماڵەكەمان لایەنگری یەكێتین‌ و شانازیش بە خەبات‌ و ڕابردووی كەسوكارەكەمەوە دەكەم، حەزدەكەم بزانن من رۆژێك لە رۆژان ئەندامی هیچ حزبێك نەبوومە بەیەكێتیشەوە، بەڵام لەبەرئەوەی پارتی نیم دەركرام!”.

ئەو گەنجە پرسیار لە مەسرور بارزانی دەكات‌ و دەڵێت، “ئایا بەچ یاسایەك ئاسایش رێگای كاركردنم لێدەگرێت و كەی ڕەوایە بە گومانی لایەنگریی سیاسی لایەنێك‌ و لایەن نەگری لایەنێكی دی لەكار دەربكرێم؟! بەڕێزم، ئێستا من لەدووڕیانێكدام ئایا وەكو هەموو تێكۆشەرانی كوردستان هاوشێوەی رژێمی بەعس دروشمی رووخاندنی ئەو حكومەتە بەرزكەمەوە كە بەخوێنی رۆڵەكانی گەلەكەمان بەدیهاتووە یان بێدەنگ دانیشم‌ و چاو لەو پێشلكردنە زەقەی مافێكی یاسایی‌ و سروشتی خۆم بپۆشم؟ لە كۆتاییدا چاوەڕوانی ئەوەم نامەی دووەم ئاراستەی سەرۆكی حكومەت بكەم”.

بابەتی پێشتر

وەزارەتی نەوتی عێراق لەبارەی هەناردەكردنی نەوتی هەرێمەوە راگەیەندراوێكی بڵاوكردەوە

بابەتی دواتر

كۆی گشتیی بارانبارین گەیشتە 545 ملیمەتر

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share