وەزارەتی نەوتی عێراق لەبارەی هەناردەكردنی نەوتی هەرێمەوە راگەیەندراوێكی بڵاوكردەوە

وەزارەتی نەوتی عێراق راگەیەندراوێكی لەبارەی دەرئەنجامی دانوستانەكانیان لەگەڵ شاندی هەرێم بڵاوكردەوە و جەختدەكاتەوە لەگەڵ شاندەكە رێوشوێنە نوێیەكانمان بۆ هەناردەكردنی نەوتی هەرێمی كوردستان تاوتوێكرد.

بەپێی راگەیەندراوێكی وەزارەتی نەوتی عێراق تێیدا هاتووە، ئەمڕۆ جێگری سەرۆك وەزیران بۆ كاروباری وزە و وەزیری نەوتی عێراق لەگەڵ شاندی هەرێمی كوردستاندا كۆبوونەوە.

لە راگەیەندراوەكەی وەزارەتی نەوتدا هاتووە، دوای بڕیارەكەی دادگای فەرەنسا، رێوشوێنە نوێیەكانی تایبەت بە هەناردەكردنی نەوتی هەرێمی كوردستانمان تاوتوێكرد.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share