تەندروستیی عێراق هۆشداری دەدات

شەقامێكی بەغداد لەكاتی باران باریندا

وەزارەتی تەندروستیی عێراق ناوەندە تەندروستییەكانی پارێزگاكانی ئاگاداركردووەتەوە، خۆیان بۆ هەر بارێكی لەناكاو ئامادە بكەن بەهۆی ئەو بارانەی لە دوو ڕۆژی داهاتوودا دەبارێت.

ئەمڕۆ پێنجشەممە 26ی تشرینی دووەم، وەزارەتی تەندروستیی عێراق ڕێنمایی ئاڕاستەی دامەزراوە تەندروستییەكانی بەغداد و پارێزگاكانی دیكەی عێراق كردووە كە خۆیان ئامادەساز بكەن بۆ هەر بارێكی لەناكاو كە لە دوو ڕۆژی داهاتوودا بەهۆی بارانەوە ڕوبدات.

لەو ڕاگەیەندراوەیدا وەزارەتەكە ئاماژەی بەوەكردووە، “بە پشت بەستن بە ڕێنماییەكانی وەزیری تەندروستی و ژینگەی عێراق، بەهۆی ئەوەی پێشبینی دەكرێت لە دوو ڕۆژی داهاتوودا بارانێكی زۆر ببارێت پێویستە سەرجەم بنكە و دامەزراوە تەندروستییەكان لە ئامادەباشیدا بن”.

ئەوەش خراوەتەڕوو، وەزارەتی تەندروستیی عێراق سەرجەم پێداویستییە پزیشكی و خۆپارێزی و چارەسەرییەكانی ئامادەكردووە بۆ ناوەندە تەندروستییەكان، داواش لە هاوڵاتییان كراوە لە ئامادەباشیدا بن و وریا بن.

بەڕێوبەرایەتیی گشتیی كەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێم ئەمڕۆ ڕایگەیاند، پێشبینی دەكرێت لە سەرجەم پارێزگاكانی عێراق بارانبارینی ئەمڕۆ بەردەوام بێت و سبەی تاڕادەیەك كەمدەبێتەوە، بەڵام ئاسمان هەور و نیمچە هەور دەبێت.

بابەتی پێشتر

سویسرا.. جیهادییەك دەكەوێتە داوی خۆشەویستی توندڕەوێكەوە و ڕوداوێك دەخولقێنێت

بابەتی دواتر

عێراق ئەگەری كشانەوەی لە ئۆپیك بە كراوەیی هێشتووەتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share