ئەمڕۆ ڕۆژی جیهانیی مافەکانی مرۆڤە

ساڵانە لە جیهاندا رۆژی 10/12 یادی رۆژی جیهانیی مافەکانی مرۆڤ دەکرێتەوە، نەتەوە یەکگرتووەکان ئەو بەروارەی بۆ مافەکانی مرۆڤ دیاریکردووە و لە ساڵی 1948ـەوە وەک رۆژی مافەکانی مرۆڤ ناسێنراوە.

لەگەڵ راگەیاندن و دیاریکردنی ئەو رۆژە وەک یادی مافەکانی مرۆڤ پاکێجێک کە 30 ماددەی لەخۆگرتووە کۆمەڵێکی بەرفراوان لە مافەکانی مرۆڤی دیاریکردووە، ئەو پاکێجە بە 500 زمان وەرگێڕدراوە.

ئەمڕۆ 75 ساڵ بەسەر دیاریکردنی 10ی کانونی یەکەم بە رۆژی مافەکانی مرۆڤدا تێدەپەڕێت، لە بەڵێننامەی مافەکانی مرۆڤی نەتەوە یەکگرتووەکاندا هاتووە، ماددەکانی ئەو بەڵێننامەیە بەبێ جیاوازی رەگەز، نەتەوە، شوێن و وڵات، رەنگ، زمان و رەچەڵەک هەموو مرۆڤایەتی دەگرێتەوە.

ساڵانە لە جیهاندا بە دروشمی جیاواز یادی ئەم رۆژە دەکرێتەوە، ئەمساڵ لەژێر دروشمی “شکۆ و ئازادی و دادپەروەری بۆ هەمووان” یادی رۆژی جیهانیی مافەکانی مرۆڤ دەکرێتەوە.

لە بەندی یەکەمی بەڵێننامەی مافەکانی مرۆڤی نەتەوە یەکگرتووەکاندا هاتووە، “هەموو مرۆڤێک بە ئازادی لەدایکدەبێت و یەکسانن لە شکۆ و مافدا”.

بابەتی پێشتر

ئەگەر تووشی قوڕگ ئێشە بوویت راستەوخۆ لەم خواردنە دوورکەوەرەوە

بابەتی دواتر

تەلەڤزیۆنی زیرەك بۆ چاودێریی خەڵك بەكاردەهێنرێت؟

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share