بە دوو رۆژ پاش ئەو بۆردومانە مووشەكییەی كرایەسەر بنكەیەكی هێزەكانی ئەمریكا لە پارێزگای دێر لزور لە رۆژهەڵاتی سوریا، هێزەكانی سوپای عێراق بەرەو ناوچە سنوورییەكان لەگەڵ ئەو وڵاتە جوڵە پێكران.
بەپێی رۆژنامەی شەرقل ئەوسەت جوڵەپێكردنەكەی سوپا بۆ پڕكردنەوەی بۆشایی ئەمنی نێوان هەردوو وڵاتە.
بۆردومانەكەی سەر بنكە سەربازییەكەی ئەمریكا بەپێنج مووشەك بوو و بەهۆیەوە كارمەندێكی خزمەتگوزاری برینداربوو، وەك ئەوەی سوپای ئەمریكا رایگەیاند.
رۆژنامەكە لە زاری سەرچاوەیەكی بەرپرس لە حكومەتی خۆجێیی پارێزگای ئەنبار رایگەیاند، هێزەكانی سوپای عێراق هەڵمەتێكی گەڕان و پشكنینیان لە ناوچەكانی هێڵی سنووری لەگەڵ سوریادا ئەنجامداوە.
ئاماژەی بەوەشكرد، سوپا و هێزەكانی پاسەوانی سنوور لە ناوچە سنوورییەكان بڵاوەپێدەكرێن و ئامانج لێی رێگرییە لەهەر دزەكردنێكی ئەمنی.