توێژینەوەیەک: پێدانی تابلێت بە منداڵان بۆ ماوەی کاتژمێرێک لە رۆژێکدا مەترسی گەورەی هەیە بۆیان

توێژینەوەیەکی نوێ دەریخستووە، پێدانی تابلێت بە منداڵان بۆ ماوەی یەک کاتژمێر لە رۆژێکدا دەبێتە هۆی تێکدانی توانای تێگەیشتنیان لە جیهانی دەوروبەریان.

توێژەرانی زانکۆی درێکسێل لە فیلادلفیا بۆیان دەرکەوتووە، هەر کاتێکی دیاریکراو کە منداڵان لەبەردەم شاشەکاندا بەسەریدەبەن، لە تەمەنی یەک ساڵییەوە، پەیوەندی بە دوو هێندە زیادبوونی مەترسییەکانی هەڵسوکەوتی نائاساییەوە هەیە، بۆنمونە لە کاتێکدا کە بانگدەکرێن ناتوانن وەڵامبدەنەوە.

ئاماژەیان بەوەشکردووە، هەر کاتژمێرێکی زیادە لەبەردەم شاشەی ئامێرێکی زیرەکدا مەترسییەکانی تووشبوون بە کێشەی رەفتاری هەستیاری زیاتر دەکات، بەراورد بەو منداڵانەی کە بەرکەوتەی میدیای دیجیتاڵی نەبوون.

توێژەرانی توێژینەوەکە دەڵێن، “ئەو منداڵانەی کە تووشی تێکچوونی پرۆسێسکردنی هەستیاری بوون، بە شێووەیەک بەدەست سەرنجنەدان و توشبوون بە ئۆتیزمەوە دەناڵێنن، لەوانەیە زۆر هەستیار بن بەرامبەر بە رووناکی و دەنگی بەرز، یان لەوانەیە بە رێگەی دیکە بەدوای هاندانی زیاتردا بگەڕێن.

جەخت لەوەش دەکەنەوە، بەسەربردنی کاتێکی زۆر لەبەردەم شاشەکاندا پرۆسێسکردنی هەستیاری نائاسایی زیاددەکەن، لەوانە دواکەوتنی فێربوونی زمان، خراپی تێگەیشتنی مەعریفی و توشبوون بە ئۆتیزم.

بابەتی پێشتر

کەنەدا و سعودیە هەنگاوێکی دیکە لەبواری بازرگانی لەیەکتر نزیکبوونەوە

بابەتی دواتر

وەزیری خوێندنی باڵا: دەرفەتی زیاتر بۆ خوازیارانی ماستەر و دكتۆرا دەڕەخسێندرێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share