کەشناسی: بارانبارین دەستپێدەکاتەوە

کەشناسیی هەرێمی کوردستان کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەینێی ناوچەکانی هەرێمی کوردستانی بڵاوکردەوە، بەپێی پێشبینییەکان ئەمڕۆ نمەباران دەبێت و سبەینێ ئەگەری لێزمەباران دەبارێت.

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسیی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ شەممە ئاسمان لە نێوان نیمچەهەور بۆ هەوری تەواو دەبێت لەگەڵ ئەگەری بارینی نمەباران لە ناوچە شاخاوییەکان.

پلەکانی گەرماش ئەمڕۆ 1 بۆ 3 پلە بەرزدەبنەوە.

هەروەها سبەینێ یەکشەممە، ئاسمان هەوری باراناوی دەبێت لە زۆربەی کاتەکاندا، هەندێکجار بارانبارین بە لێزمە دەبێت بە تایبەتی لە ناوچەکانی باکووری رۆژهەڵاتی هەرێم.

پلەکانی گەرماش 3 بۆ 5 پلەی سەدی بەراورد بە ئەمڕۆ نزمدەبنەوە.

بابەتی پێشتر

لە رووداوێکی هاتوچۆدا کەسێک گیانیلەدەستدا

بابەتی دواتر

لە بوش و سەحاف-ەوە تا "پێڵاو هاوێژەكە".. كەسە دیارەكان پاش رووخانی بەعس چییان لێهات؟

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سەرکردەیەکی هەسەدە تیرۆرکرا

شەوی ڕابردوو لە شارۆچکەی سوەیدا لە ڕۆژهەڵاتی دیرەزور، سەرکردەیەکی هێزەکانی سوریای دیموکرات دەستڕێژی گولـلەی لێکرا و گیانیلەدەستدا. بەپێی…
Total
0
Share